گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی سوپای پاسداران کوژرا

2021.02.04 - 18:56
App store icon Play store icon Play store icon
هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی سوپای پاسداران کوژرا

ناس کورد-

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (پێنجشەممە 4ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، شەوی چوارشەممە، هێزەکانی سوپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سنووری سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆڵبەرە ناوی ”خالید ئەحمەدپوور“ بووە کە خەڵکی گوندی ”وردە“ و خێزاندار و باوکی دوو منداڵیش بووە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە مرۆییە، ڕۆژی دووشەممەش کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی مەریوان بە ناوی ”هادی ڕەزایی“ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ بنکە دەرمانییەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە.

 

ئەوەش هاتووە، هەر ڕۆژی دووشەممە، کۆڵبەرێکی تەمەن 33 ساڵی خەڵکی بانه بە ناوی ”هاشم حەسەنی“ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ”هەنگەژاڵ“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.