گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’بڕیار’’ لەسەر کێشەى قیستى یەکەکانى نیشتەجێبوون دەدرێت

2021.02.04 - 18:30
App store icon Play store icon Play store icon
’’بڕیار’’ لەسەر کێشەى قیستى یەکەکانى نیشتەجێبوون دەدرێت

ناس کورد-

 

حکومەتى هەرێم و پەرلەمان و یەکێتى وەبەرهێنەران لیژنەیەکى هاوبەشیان پێکهێنا، بۆ بڕیاردان لەبارەى کێشەى قیستى یەکەکانى نیشتەجێبوون، دواى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارى پێکهێنانى لیژنەکە لەکۆبوونەوەى دوێنێ چوارشەممەى لیژنەى ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنانى پەرلەمانى کوردستان و دەستەى وەبەرهێنان و یەکێتى وەبەرهێنەراندا درا، کە لەهەفتەى داهاتووەوە دەست بەکارەکانى دەکات.

 

هاوڕێ مەلا ستار سەرۆکى لیژنەى ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنانى پەرلەمانى کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە (4 ى شوباتى 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا بەوردى تاوتوێی کێشەى قیستى یەکەکانى نیشتەجێ بوونیان کردووە، لیژنەیەک پێکهێنراوە و هەفتەى داهاتوو لەگەڵ پڕۆژەکان قسە دەکرێت بۆ ئەوەى بگەن بە چارەسەر و بڕیارێک بدرێت لەو بارەیەوە.

 

وتیشى "90%ى پڕۆژەکان بە دینار مامەڵە دەکەن تەنها 10% کێشەیان هەیە لەو بارەیەوە، زۆر قسەمان کرد بۆ گەیشتن بە چارەسەر بەڵام نەگەیشتینە بڕیارێک، بەرمەبناى ئەو گرێبەستەى کراوە هەوڵدەدەین هەفتەى داهاتوو بگەینە چارەسەر".

 

هاوڕێ مەلا ستار باسى لەوەشکرد، کێشەکە ئەوەیە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکان کراوە بۆ پێدانى قیستەکان بە دۆلار، بەڵام هەوڵدەدەن چارەسەرێک بۆ ئەوە بدۆزنەوە.

 

دواى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار بەرانبەر دینار، بەشێک لەدانیشتوانى پڕۆژەکانى نیشتەجێ بوون روبەڕووى گرفت بونەتەوە، بەهۆى پێدانى قیستەکانیان بە دۆلار بە کۆمپانیاکان.

 

لەئێستادا چەند کۆمپانیایەک بڕیاریانداوە 100 دۆلار بەرانبەر بە 130 هەزار دینار بۆ وەرگرتنى قیست دیارى بکەن، بەڵام زۆربەى زۆرى کۆمپانیاکان هیچ نرخێکى نوێیان دیارینەکردووە و بە نرخى بازاڕ دۆلار وەردەگرن.

 

محەمەد شوکری (22ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی کاریگەی دەبێت لەسەر دانەوەی قەرزو قیستی کۆمپانیاکانی نیشتەجێوون، ئەوانەی فەرمانبەرن فشاری زۆریان لەسەر دروستدەبێت لەکاتی دانەوەی قەرز و قیستەکانیان بە کۆمپانیاکان.  

  

وتیشى "بەمەبەستی کارئاسانی بۆ ئەو هاوڵاتییانە تاوتوێی دیاریکردنی میکانزمێکی گونجاو دەکەین بۆ ئەوانەی قەرزو قیستی کۆمپانیاکانیان لایە".  

  

محەمەد شوکرى رونیکردەوە، هەندێک جێگرەوە بۆ ئەو پرسە دیاریکراوە یەکێک لەوانە پارەی قیست و قەرزەکان بکرێتە دیناری عێراقی بەپێی نرخى پێشوو دیاری بکرێت، یاخود نرخەکەی بەجۆرێک بێت نەبێتە بارگرانی بۆ هاوڵاتییان.