گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بایدن هەڵەکەى ترەمپ ’’دوبارە ناکاتەوە’’ و هێڵى سورى دیاریکرد

2021.02.04 - 17:52
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن هەڵەکەى ترەمپ ’’دوبارە ناکاتەوە’’ و هێڵى سورى دیاریکرد

ناس کورد-

 

جۆ بایدن سەرۆکى  ئەمریکا هێڵى سورى بۆ بەشداریپێکردنى ئەندامانى خێزانەکەى لە ئیدارەکەیدا دیاریکرد و بەڵێنیدا هیچ یەکێکیان لە دەسەڵاتدا بەشدارى پێ نەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بایدن لە یەکەم چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ گۆڤارى Peopleى ئەمریکى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاندووە، ئيدارەکەى تا ڕادەیەکى زۆر لە ئیدارەى باراک ئۆباما سەرۆکى پێشووترى ئەمریکا دەچێت، هیچ ئەنجامێکى خێزانەکەى بەشدارى پێناکات لە کۆشکى سپى.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، "هیچ ئەندامێکى خێزانەکەم لە پرۆژەى حکومى و سیاسەتى دەرەوە بەشدار نابێت و کەس لە کۆشکى سپى نوسینگەى نابێت"، سەبارەت بە پەتاى کۆرۆناش هیواى خواست کە ساڵى داهاتوو ئەم کاتانە بارودۆخ ئاسایى بووبێتەوە.

 

سەرۆکى ئەمریکا ئەوەشى ڕونکردوەتەوە، ئەگەر ڕێوشوێنى پێویست نەگرنە بەر بارودۆخ سەخت دەبێت و پێشبینى گیانلەدەستدانى 100 بۆ 150 هەزار کەسى تر دەکرێت، تەنانەت ئەگەر ڤاکسینیش بەردەست بێت.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى پێشووى ئەمریکا چەندین ئەندامى خێزانەکەى لە دەسەڵاتدا بەشدارى پێکردبوو، وەک ئیڤانکا ترامپى کچى و جارید کۆشنەرى زاواى کە وەک گەورە ڕاوێژکار لە کۆشکى سپى کاریان دەکرد، سەرەڕاى ئەوەى وەرگرتنى موچەى حکومەتیان ڕەتکردەوە.