ناس کورد-
دەستەی دەستپاکیی هەرێم لە نوسراوێکیدا ڕاستکردنەوە بۆ لێدوانێکی سەرۆکی دەستەکە دەکات کە تێیدا ئاماژەی بەوەکردبوو، "ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا لەسەر پسوڵەی گومرکی پەروێزخان فەرمانی دەرکردنی بۆ دەرکراوە"، بەڵام نوسراوەکە دەڵێت، لە بری دەستگیرکردن وشەی دەرکردن بە هەڵە بەکارهێنراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (پێنجشەممە 4ی شوباتی 2021) ڕایگەیاندووە، لە چەند رۆژی ڕابردوو لە چاوپێکەوتنێکی سەرۆکی دەستە لەگەڵ ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا لە میانی پرسیارکردن لەسەر کەیسی پسوڵەی گومرکی پەروێزخان لە جیاتی وشەی "دەستگیرکردن" وشەی "دەرکردن" بەهەڵە بەکارهێنراوە بۆ ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بۆیە بە پێویستیان زانی ڕونکردنەوە بدەن.
باسی لەوەشکردووە، کەیسەکە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و دەرکردنی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاش لە دەسەڵاتی دادوەری لێکۆڵینەوەی دەستپاکی نییە، بەڵکو لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگایە بەو شێوەیەی کە لە یاساکەدا هاتووە ئەگەر دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە و دەرچوونی بڕیاری کۆتایی دادگا تاوانبار بوونی سەلمێنرا.
ئەحمەد ئەنوەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردبوو (3ی شوباتی 2021) ئاماژەى بەوەکردبوو، ئه‌و كه‌یسه له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی له كه‌لار لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ژماره‌یه‌كی زۆر تۆمه‌تباری تێدایه له‌سه‌روو 40 بۆ 45 كه‌س ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام دادوه‌ر بانگییان ده‌كات.
وتیشى، "له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی تۆمه‌تباران پێم وایه كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه تێیدا ته‌واو ببێت، خەمڵاندنی سه‌ره‌تایی هه‌یه بۆ بڕى ئەو پارەیەى دیارنەماوە كه له‌نێوان 15 بۆ 20 ملیار دیناری عێراقی ده‌بێت به‌ڵام له‌وانه‌یه زیاتریش بێت، تا لێكۆڵینه‌وه‌كه ته‌واو نه‌بێت ڕه‌نگه حه‌جمی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌كلایی نه‌بێته‌وه."
حاکم ئەحمەد ئەنوەر ڕوونیکردەوە کە "پرسەکە ساختەكردنی پسوڵه‌ی ئیخراجی گومرگی پێده‌وترێت كه به دوو كۆپی ده‌كرێت، یه‌كێكیان پاره فەرمیەکەیە كه وه‌رده‌گیرێت له‌و كه‌سه ده‌یدرێتێ، به‌ڵام پسوڵه‌ی دووه‌م به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌متر له‌و پاره‌یه تۆمارده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی داخلی داهاتی گشتی بكرێته‌وه".
سەبارەت بە تێوەگلانی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەدۆسیەی ساختەکردنی ئەو پسوڵانە، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەڵێت، "ئه‌و یه‌كێكه له‌وان واته ئه‌م یه‌كێكه له كۆمه‌ڵێك كه‌سی تر، پرۆسه‌یه‌كی وا گه‌وره نه به كه‌سێك و نه به دوو كه‌س و چه‌ند كه‌سێك ناكرێت، ئه‌وه هه‌م له‌مه‌ودایه‌كی كاتی زۆردا كراوه و هه‌میش له ژماره‌ی به‌شداربووان".
"من نازانم ڕۆڵی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌ن چۆنه به‌ڵام له ئیفاداتی تۆمه‌تباره‌كانی تردا هاتووه كه‌یه‌كێكه له‌وان، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ش دادوه‌ری ده‌ستپاكی فه‌رمانی ده‌ركردنی بۆ ده‌ركردووه له‌به‌رئه‌وه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به‌تۆمه‌تی "ئیختلاس" ەوە هه‌یه، واته دزینی موڵكی گشتی، له‌به‌رئه‌وه دادوه‌ر ناتوانێت به كه‌فاله‌تیش ئازادیان بكات هه‌تا پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه تێیدا ته‌واو نه‌بێت."
بەوتەى ئەحمەد ئەنوەر، "هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه كه ده‌ستوبردێك بكرێت و لێكۆڵینه‌وه‌كه له كاتێكی زووتر ته‌واو بێت ئینجا بڕیاری كۆتایی بۆ دادوه‌ره، دادوه‌ر ئه‌گه‌ر بینی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ستی پێویستن بۆئه‌وه‌ی كه ڕه‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند بكرێت بۆ قۆناغی دووه‌م كه قۆناغی دادگایی كردنه چونكه خاوه‌نی بڕیاری كۆتاییه له‌و بابه‌ته‌دا".
سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی لەهەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە لەسەر ئەو کەیسە دەستوەردان و فشار لەدەستەکەیان و دادگا کرابێت و وتى، "ئه‌م كه‌یسه هیچ ده‌ستێوه‌ردانی تێدانه‌بووه له‌گه‌ڵ دادوه‌ر له‌سه‌ر خه‌ت بووین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی گه‌رمیان، وه هیچ فشارێك نه‌بووه تائێستا به‌شێكی زۆر له‌وانه كه‌داواكراون چوونه‌ته به‌رده‌م دادگا."