گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەگەڵ بەرزبونەوەى دۆلاردا نرخى زێڕ و زیو داکشا

2021.02.04 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
لەگەڵ بەرزبونەوەى دۆلاردا نرخى زێڕ و زیو داکشا

ناس کورد-

بەرزبونەوەى نرخى دۆلار کاریگەرى پێچەوانەى لەسەر نرخى زێڕ و زێو کردووە و داکشاندنى لەنرخەکانیاندا دروستکردووە و وەبەرهێنەرانى ئەمەریکاش چاوەڕوانى بوژانەوەن دواى قەڵاچۆکردنى پەتاى کۆرۆنا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێى بەدواداچوونەکانى "ناس کورد" بۆ نرخەکانى ئەمڕۆ، ئەوە دەرکەوتووە لەکاتى کردنەوەى مامەڵەدا نرخى زێڕ بەڕێژەى 0.6% دابەزیووە و نرخى ئۆنسەیەک گەیشتووەتە هەزار و 822 دۆلار و 81 سەنت، لەبازاڕەکانى ئەمەریکاشدا دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە و بەڕێژەى 0.7 % کەمى کردووە و بۆ ئۆنسەیەک گەیشتووەتە هەزار و 822 دۆلار و 90 سەنت.

 

بەهەمان شێوە بەڕێژەى 1.1% نرخى زیویش دابەزیووە و گەیشتووەتە 26 دۆلار و 56 سەنت.

 

لاى خۆشیەوە، مایکڵ مەکارسى شارەزا لە (سى ئێم سى مارکتس) ڕایگەیاندووە، دابەزینى نرخەکە بەخێراى دەڕوات بەڵام ئەوە ڕوونە ئەوە بەردەوام نابێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لەماوەى دوو مانگى ڕابردوودا نرخى دۆلار کاریگەرى بۆ سەر نرخى کانزا بەنرخەکان هەبووە و بەڵام ئێستا بانکە ناوەندییەکان بنەڕەتین بۆ ئەو گۆڕانکارییانە.

 

هاوکات وەبەرهێنەرانى ئەمەریکا چاویان لەپلانێکە بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى کۆرۆنا کە بڕى 1.9 تریلیۆن دۆلارى بۆ تەرخانکراوە و بەپاڵپشتى کۆمارییەکان لەپەرلەمانەوە دەنگى لەسەر دراوە و ئەوەش گۆڕانکارى لەسەر نرخەکاندا دروستدەکات.