گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

زێبارى: پەرلەمان و دارایی ناتوانن یارى بە بودجە بکەن

2021.02.04 - 14:52
App store icon Play store icon Play store icon
زێبارى: پەرلەمان و دارایی ناتوانن یارى بە بودجە بکەن

ناس کورد-

هۆشیار زێبارى رایگەیاند، پەرلەمان و لیژنەى دارایی لەرووى دەستورییەوە دەسەڵاتى یاریکردن بە پڕۆژەى بودجە و یاریکردنیان نییە لە ماددەکانى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى، دەستور بەروونى دەسەڵاتەکانى پەرلەمانى دیاریکردووە لەبارەى پڕۆژەى بودجەوە کە بریتییە لە گواستنەوەى خەرجییەکان و پێشنیازکردن بۆ حکومەت بۆ زیادکردنى خەرجیەکان.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەوە دەسەڵاتى پەرلەمان و لیژنەى داراییە، جگە لەوە بەهیچ شێوەیەک دەسەڵاتى یاریکردن و گۆڕانکارییکردنیان نییە لە بودجە، ئەوەى ئێستا روودەدات دەرچونە لە بنەماکانى جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان.

 

بەوتەى زێبارى، ئەندامانى پەرلەمان ناتوانن یارى بە بودجە بکەن لەسەر بنەماى بیروبۆچوونى خۆیان بە پشتبەستن بە لایەنگرى مەزهەبی و سیاسی.

 

وتەکانى زێبارى هاوکاتە لەگەڵ مشتومڕەکانى لیژنەى دارایی لەبارەى پڕۆژەى بودجەى 2021 کە چاوەڕواندەکرێت هەفتەى داهاتوو بخرێتە دەنگدانەوە.