گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەڵوێستى گۆڕان لەبارەى مامەڵەى راستەوخۆى سلێمانى لەگەڵ بەغدا 

2021.02.04 - 14:13
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستى گۆڕان لەبارەى مامەڵەى راستەوخۆى سلێمانى لەگەڵ بەغدا 

ناس كورد- 

جێگرى سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لەئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ڕایگەیاند، ئەنجومەنى پارێزگا دەسەڵاتى نیە ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ حکومەتى فیدراڵدا بکات و ئەگەر ئەوەش بەتاکڕەوى بکرێت ئەوا قەوارەى هەرێم وەکو خۆى نامێنێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەرزان شێخ محەمەد جێگرى سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لەئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانیى (4ى شوباتى 2021) لەلێدوانێکدا بۆ دەنگى ئەمەریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند "پێگه‌ و یاساكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هی ئه‌وه‌ نییه‌ بتوانێت سه‌ربه‌خۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غداد بكات دەبێت بەغداد لەڕێگای حکومەتی هەرێمەوە مامەڵە لەگەڵ سلێمانی بکات بەتەنها ناتوانێت". 

 

دەشڵێت "له‌هه‌مان كاتدا ئه‌مجۆره‌ گوزه‌رانه‌ی ژیانی خه‌ڵك له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مایه‌ی دڵخۆشی نییه‌ یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ به‌زووترین كات پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی جێبه‌جێ بكات كه‌ئێمه‌ ڕه‌شنوسه‌كه‌یمان بڵاوكرده‌وه‌". 

 

لەبارەى ئەو پرسەى کە لەڕۆژنامەى سەباح وروژێنرا کە سلێمانى داواى مامەڵەى ڕاستەخۆ لەگەڵ بەغدا دەکات بەرزان شێخ محەمەد باسى لەوەش کردووە، ئەو بابه‌ته‌ نه‌هاتۆته‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی،  لێدوانی ئه‌ندام ئه‌نجوومه‌كەیان ئازادییه‌كی پێوه‌یه ئه‌و به‌ڕێزه‌ش له‌سۆنگه‌ی دڵسۆزی بۆ مووچه‌ و مووچه‌خۆران و بژێوی ژیانی خه‌ڵكه‌وه  واى وتووە.

 

لەبارەى ئایندەى قەوارەى هەرێم لەئەگەرى ڕاستەوخۆ مامەڵەکردنى لەگەڵ سلێمانیدا وتى "پارێزگاى سلێمانى ناتوانێت ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ حکومەتى فیدراڵدا بکات و دەبێت لەرێگەى حکومەتى هەرێمەوە ئەو مامەڵەیە بکرێت و ئەگەریش ئەوە بەتاکڕەوى بکرێت ئەوا قەوارەى هەرێمى کوردستان وەکو خۆى نامێنێت".