گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەڕوی هونەرییەوە

دارایی نوێنەران دۆسیەی نەوتی لەنێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ كرد

2021.02.04 - 12:51
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی نوێنەران دۆسیەی نەوتی لەنێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ كرد

ناس كورد_ 

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند میوانداریی ئیحسان عەبدولجەباری وەزیری نەوتی عێراقیان كردووە و لەبارەی پەیوەندی هەرێم و بەغدا لەدۆسیەی نەوتدا لەڕووی هونەرییەوە هەڵوێستەیان كردووە لەپێناو گەیشتن بەدیدگایەكی هاوبەش كە لەبەرژەوەندی گەلی عێراقدا بێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەكە لەبەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ (4 شوباتی 2021) ئاماژەی بەوەكردووە بەسەرۆكایەتی هەیسەم جبوری كۆبوونەوەی ژمارە 39 دەربارەی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بە میوانداریی ئیحسان عەبدولجەباری وەزیری نەوت و خالد بەتالی وەزیری پلاندانان و حسێن ئەلعەوادی بریكاری وەزیری ناوخۆ ئەنجامداوە. 

لەلایەكیترەوە د. بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی ھەرێم و بەغدا لەسەر بودجە بەردەوامن، بە ھۆی ئەوەشی ھەرێم و بەغدا ھێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و وردەکاریی ماوە، دەنگدان لەسەر بودجە بۆ ھەفتەی داھاتوو دواخرا. 

حەداد وتوشیەتی "ھەڵوێستی ھەرێم ئەوەیە، کە ھەر بژاردەیەک دەستووری نەبێت، پێی رازی نابین".

ئاڵا تاڵەبانى، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى (3ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، لەئێستادا بۆچونێک هەیە کە دەوترێت هەولێر و بەغدا ناگەنە ڕێکەوتن، بەڵام ناوەستین و هەموو هەوڵێکمان دەدەین، تائێستا پرۆژە یاساى بودجەى 2021 نەخراوەتە دەنگدانەوە و کێشەى زۆرى هەیە و تەنها کێشەى هەرێمى کوردستان نییە.  

  

ڕونیشیکردوەتەوە، وەفدى حکومەتى هەرێم دەگەڕێتەوە هەولێر بەڵام هەفتەى داهاتوو دێنەوە بەغدا، کێشەى تر هەیە بەڵام هەوڵ هەیە بۆ توندکردنەوەى بڕگەى تایبەت بە هەرێمى کوردستان لە پرۆژە یاساکەدا، ئەگەر نەشگەشتنە ڕێککەوتن و بابەتەکە بۆ پەرلەمان جێهێڵرا، ئەوا لە چەند ڕۆژى داهاتودا دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکە نادرێت و دەخرێتە هەفتەى دواترەوە.  

  

تاڵەبانى لە بەشێکى ترى قسەکانیدا ڕونیکردوەتەوە، هەرێم ئامادەیە 250 هەزار بەرمیل یاخود نرخەکەى ڕادەست بکات، بەڵام ئەوەى هەموو داهاتى نەوتى هەرێم ڕادەستى حکومەتى عێراق بکەیت جێى ڕەزامەندى نییە لاى حکومەتى هەرێم و وەفدەکەش ئەوەى ڕونکردوەتەوە.