گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشێكی دەربارەی پێشمەرگەیە

ڕۆژنامەیەكی لەندەنی پلانێكی توركیا لە كەركوك ئاشكرا دەكات

2021.02.04 - 12:20
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەكی لەندەنی پلانێكی توركیا لە كەركوك ئاشكرا دەكات

ناس كورد_

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە كە توركیا توركمان و عەرەبی كەركوك لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان هان دەدات سەرباری ئەوەی خۆی پەیوەندی هەیە لەگەڵیان و رێگریشە لەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بگەرێتەوە بۆ سنوری پارێزگاكە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەلعەرەب لە ڕاپۆرتێكدا ئەمڕۆ ( 4 شوباتی 2021) كە "ناس كورد بەدواداچوونی بۆ كردووە، لەزاری سەرچاوەكانییەوە ئەوە دەخاتەڕوو توركەكان لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ چاكییە جیاجیا عەرەبی و توركمانییەكانی كەركوك تا ڕێگربن لە گەڕانەوەی جارێكیتری هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ئەو شارە "پاش ئەوەی لە گەلەكۆمەیەكی بەغداو ئەنقەرە و تاراندا بەهۆی ریفراندۆمی 2017 دەركران".

بەقسەی رۆژنامەكە توركیا رێگرە لە هەر رێككەوتنێك لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگەوە بكرێت، جگە لەوەش ڕۆلی خراپ دەگێڕێت لە هاندانی هەستیارییە نەتەوەیی و مەزهەبییەكانی نێوان پێكهاتەكانی كەركوك كە خۆیان لەبنەڕەتەوە پەیوەندییان كێشەی تێدایە.

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان بەردەوام هەماهەنگی دەكەن لەگەڵ توركیا، بەڵام توركیاش نەوتی ئەوان هەناردەی دەرەوە دەكات، بەڵام نایەوێت نەوتی كەركوك بكەوێتە ژێر هەژموونی پێكهاتەی كوردەوە نەكا بۆ بیرۆكەی جیابوونەوە بەكاریبهێن لەشێوازی ڕیفراندۆمی ئەیلولی 2017.

 

نوێنەرانی عەرەب و توركمان لە پارێزگای كەركوك چەند جارێك ناڕەزایی و ڕەتكردنەوەی بیرۆكەی گەڕانەوەی پێشمەرگەیان بۆ سنوری پارێزگاكە ڕاگەیاندووە بەمەبەستی هاریكاری لەبەرەنگاربوونەوەی مەترسی داعش و هەردوولا لەسەر ئەم هەڵوێستە سوورن.