گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لێدوانى د.بەشیر حەداد لەبارەى رادەستکردنى داتاى فەرمانبەرانى سلێمانى بە بەغدا

2021.02.04 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى د.بەشیر حەداد لەبارەى رادەستکردنى داتاى فەرمانبەرانى سلێمانى بە بەغدا

ناس کورد-

جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕونکردنەوە لەبارەى رادەستکردنى داتاى فەرمانبەرانى سلێمانى بە بەغدا دەدات و رایگەیاند "هەرێمى کوردستان داتاى فەرمانبەرانى سلێمانى رادەستى بەغدا ناکات".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (4ی شوباتی 2021) لەمیانی لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنی کە "ناس کورد" بینەری بوو ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی نەگەیشتووەتە بنبەست و تا ئێستاش ئومێدی ڕێککەوتن هەیە، باسی لەوەشکرد، ئەو بژاردەیەی کە باس دەکرێت و تا ئێستا بەفەرمی پێشکەش نەکراوە، کە بەغدا ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکان بکات دوورە لە ڕاستی و نادەستورییە و بەهیچ شێوەیەک سەرناگرێت.

 

ئەوەشی وت "ئەگەر بەغدا راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکان بکات ئەی ڕۆڵی هەرێمی کوردستان چی دەبێت؟ بەغدا رازی نییە 320 ملیارەکەی پێشتر ڕێککەوتنی لەسەر کراوە ڕەاونەی هەرێمی کوردستان بکات، چۆن ڕزای دەبێت زیاتر لەو بڕە بداتە سلێمانی لەکاتێکدا داهاتی سلێمانی کەمترە لەوەی پێویستییەتی، جگە لەوەش ئەو بابەتە پێویست بەوە دەکات داتاکان و ژمارەی فەرمانبەرانی سلێمانی ڕوانەی حکومەتی عیراق بکرێت بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان نایدات و ئامادەنییە ئەو داتایە بدات، بۆ ئەوەش پێمان وایە ئەمە هەوڵێکە لەلایەن چەند کەسیکەوە وەکو فشار بۆ حکومەتی هەرێم چونکە هیچ لایەنێکیش خۆی نەکردووە بەخاوەنی ئەم پرسە.