گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دیوانى شانشینى سعودیە گیانلەدەستدانى ئەندامێکى خانەوادەى ئال سعودى راگەیاند 

2021.02.04 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
دیوانى شانشینى سعودیە گیانلەدەستدانى ئەندامێکى خانەوادەى ئال سعودى راگەیاند 

ناس کورد- 

دیوانى شانشینى سعودیە هەواڵى گیانلەدەستدانى مەشهورى کوڕى عەبدولعەزیزى ئال سعودى بە نەخۆشى، ڕاگەیاند. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دیوانی شانشینى سعودیە (4ى شوباتى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، شا مەشهور کوڕى موساعدى کوڕى عەبدولعەزیزى ئال سعود لەشارى ڕییازى سعودییە کۆچى دوایی کرد.

 

شا مەشهور لەگەڵ غادەى کچى یەزیدى عەبدوڵاى عەبدولڕەحمان ئال سعود هاوسەرگیرى کردووە و لەو ژنە باوکى پێنج کچ و کوڕە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، شا مەشهور لەگەڵ باوکیدا ئاسایى ژیاوە و هیچ پۆستێکى فەرمى وەرنەگرتووە و دوور بووە لەسیاسەتکردن و هەروەها لەو ژینگەیەش دور بووە کە براکانى تێدا بووە کە بەشاعیر و پیاوانى کار و دیار لەکۆمەڵگەى سعودیەدا ناسراو بوون.