گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەو ئەفسەرەى لە سلێمانى تەقەى لێکرا بۆ (ناس) دەدوێ

2021.02.04 - 10:38
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو ئەفسەرەى لە سلێمانى تەقەى لێکرا بۆ (ناس) دەدوێ

ناس کورد-

دوای ئەوەی دوێنێ (3ی شوباتی 2021) لە گەڕەکی بەرانان لەشاری سلێمانی تەقە لەئەفسەرێکی بەرگری و فریاکەوتن کرا، بەیانی ئەمڕۆ موقەدەم شێخاڵ محەمەد ئیبراهیم ئەحمەد ئەفسەری بەرگری و فریاکەوتن زانیاری لەبارەی ڕووداوەکەوە بۆ "ناس کورد" ئاشکرا کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

موقەدەم شێخاڵ محەمەد ئیبراهیم ئەحمەد ئەفسەری بەرگری و فریاکەوتن (4ی شوباتی 2021) لەبارەی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیی و تەقەکردن لێی، لە چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆدا کە "ناس کورد" لە ماڵەکەی خۆیدا لەگەڵی ئەنجامیدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ ئۆتۆمبێلێک دەستی شکاندەوە سەرمان دواتر ئێمە لەبەر دەرگای خۆمان دابەزین و ئەویش بەدوامانەوە بوو دواتر ڕۆیشت و دوای گەڕانەوەی سێ ئۆتۆمبێلی دیکەی لەگەڵ خۆیدا هێنابوو کە نزیکەی 15 چەکداری تێدابوو دابەزین و تەقەیان لێ کردین و هێرشیان کردە سەرمان.