کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سبەى پەرلەمانى کوردستان بۆ خستنەڕوى ناوى کاندیدەکانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە، لەو کۆبونەوەشدا سەرۆکى هەرێم هەڵدەبژێرێت. . بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێک سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بڵاویکردووەتەوە "ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی بڕیاریدا ڕۆژى 28ى ئایارى 2019، کاتژمێر 11ى پێش نیوەڕۆى ڕۆژى سێشەممە دانیشتى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان گرێبدات". . بەگوێرەى کارنامەکە، بڕگەى یەکەمى دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە خستنه‌ڕو و هه‌ڵبژاردنی پاڵێوراوه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌پێی خاڵی (5 و 6)ى بڕگه‌ى (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (4) له یاسای ژماره یەکی ساڵی 2019، "یاسای كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمى كوردستان-عێراق و هه‌موارى شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سندكردنی ده‌ستوور". . بەگوێرەى ئەو ناوانەى بڵاوکراونەتەوە، پێنج کەس بۆ سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان خۆیان پاڵاوتووە و لەناویاندا بەووتەى پەرلەمانتارانى پارتى "چانسى بەهێز بۆ نێچیرڤان بارزانى"یە ببێتە سەرۆکى داهاتووى هەرێمى کوردستان. . دەقى کارنامەى دانیشتنى سبەى سێشەممەى پەرلەمان: