گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى تەندروستى جیهانى لەبارەى ئەگەرى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى نیپا لەعێراق 

2021.02.04 - 09:23
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى تەندروستى جیهانى لەبارەى ئەگەرى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى نیپا لەعێراق 

ناس کورد- 

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕایگەیاند، کەش و ژینگەى عێراق لەبار نییە بۆ بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى نیپا و ئەو ڤایرۆسەش نوێ نییە و مێژووى سەرهەڵدانى بۆ زیاتر لە 20 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وائیل حەتات، سەرۆکى تیمى فریاگوزارى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لەعێراق ( 4ى شوباتى 2021)، لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، ڤایرۆسى نیپا نوێ نییە و بۆ یەکەمین جار لەمالیزیا ساڵى 1999 دەرکەوتووە و بەتایبەتى نیشانەکانى لەو جوتیارانەدا سەریهەڵدا کە بەرازیان لەناو کێڵگەکاندا بەخێو دەکرد.

 

دەشڵێت، دواتر ئیدى ئەو نەخۆشییە بۆ ماوەیەک نەما و پاش ماوەیەک لەبەنگلادیش و هیندستان سەریهەڵدا بەتایبەت بەلاى ئەو کەسانەوە کە جۆرە خواردنێکیان دەخوارد بەهۆى پاشەڕۆى شەمشمەکوێرەوە پیس دەبوون.

 

حەتات ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، نەخۆشییەکە بەشێوەیەکى سەرەکى لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە بەڵام ژینگەى لەبار بۆ گرتنە خۆى ڤایرۆسەکە ئەوەیە شەمشە کوێرەى تێدابێت هەروەها پەیوەندى نێوان مرۆڤ و بەراز بەردەوام بێت هەر بۆیە ژینگەى عێراق لەبار نیە بۆ گرتنە خۆى ئەو ڤایرۆسە.

 

ئەو بەرپرسەى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، ڤایرۆسەکە بەگشتى دەبێتە هۆى هەوکردنى مێشک و کوشندەیە بەڵام هەموو توشبوویەکیش ناکوژێت.

 

پێشتریش وەزیرى تەندروستى عێراق هۆشدارى ئەوەیدا، ئەگەر ڤایرۆسیى کۆرۆنا دووبارە تەشەنە بسەنێتەوە  ئەوا پێویستە کەرەنتینە جێبەجێ بکرێتەوە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەئاژانسە جیهانیەکاندا ئەوە بڵاوکرایەوە ڤایرۆسێکى تر بەناوى (نیپا) بڵاوبووەتەوە و زۆر لەکۆرۆنا کوشندەترە و بووەتە جێى ترسى زاناکانى بوارەکەش.