گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حیزبی دەعوە: ئەگەر لایەنە سیاسییەکان ئەم هەنگاوە بنێن بایکۆتی پەسەندکردنی بودجە دەکەین

2021.02.03 - 22:08
App store icon Play store icon Play store icon
حیزبی دەعوە: ئەگەر لایەنە سیاسییەکان ئەم هەنگاوە بنێن بایکۆتی پەسەندکردنی بودجە دەکەین

ناس کورد-

سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبی دەعوە لە پەرلەمانی عێراق هەڕەشەی بایکۆتکردنی دانیشتنی پەرلەمانی کرد بۆ دەنگدان لەسەر بودجەی 2021 و ڕایگەیاند، موچەی فەرمانبەران هێڵی سورە و بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادەن لە شایستە داراییەکانیان ببڕدرێت و بدرێت بە بەڵێندەران و کۆمپانیاکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

خەڵەف عەبدولسەمەد، (3ى شوباتى 2021) لەمیانەی بڵاوکردنەوەی تویتێک لە هەژماری خۆی لە تویتەر کە" ناس کورد" بینیویەتی ئاماژەى بەوە کرد" بایکۆتی دانیشتنی تایبەت بەدەنگدان لەسەر بودجەی 2021 دەکەین، ئەگەر زانیمان بەشێک لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان لە لیژنەی دارایی کار بەو ئاراستەیەدا دەکەن کە لێبڕینی موچەی فەرمانبەران لەناو یاسای بودجەدا جێگیر بکەن".

 

سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبی دەعوە لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی نوسیوە "دەستکاریکردنی موچەی فەرمانبەران هێڵی سورە، ڕێگە نادەین لە پێناو کەمکردنەوەی زیانەکانی سەر هەندێ کۆمپانیا و بەڵێندەر لەئاکامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار فەرمانبەران بکرێن بە قوربانی".