گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەندراوى دارایى پەرلەمان لەبارەى کەمکردنەوەى موچەى فەرمانبەران لەبودجەدا

2021.02.03 - 21:43
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوى دارایى پەرلەمان لەبارەى کەمکردنەوەى موچەى فەرمانبەران لەبودجەدا

ناس کورد- 

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد، بڕى کوردتهێنانیان لە پرۆژە یاساى بودجەدا کەمکردوەتەوە بەبێ ئەوەى دەست بۆ موچەى فەرمانبەران ببەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق (3ى شوباتى 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاویکردەوە، بڕى کورتهێنانى پرۆژە یاساى بودجەمان کەمکردوەتەوە، ئەوەش بەبێ ئەوەى دەست بۆ موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان بەرین.

 

لیژنەکە باسى لەوەشکرد، هەروەها ئەوانەى تۆڕى چاودێرى کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە ژمارەیان زیادکراوە و ئەو پارەیەشى بۆیان دیارى کراوە زیاد کراوە.

 

وەزارەتى دارایى جەختیلەوەشکردەوە، سەرەڕاى ئەوەش ئەو بودجەیەى بۆ پرۆژەکانى وەبەرهێنان دانراوە بەرزکراوەتەوە و بڕى بودجەى گەشەپێدانى هەرێمەکان و پارەى پترۆ دۆلارى پارێزگا وەبەرهێنەرەکانى نەوت زیاد کراوە.

 

هێما بۆ ئەوەشکراوە، ئەوەش لەپێناو جێبەجێکردنى پرۆژە دواکەوتوەکان بەلەبەرچاوگرتنى ڕێژەى دانیشتوانى و پلەى بێبەشکردن.