گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى کازمى و هاوپەیمانى هیوا لەبارەى بودجە و موچەى هەرێمى کوردستان

2021.02.03 - 20:53
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى کازمى و هاوپەیمانى هیوا لەبارەى بودجە و موچەى هەرێمى کوردستان

ناس کورد-

هاوپەیمانى هیواى کوردستانى لە پەرلەمانى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هاوپەیمانى هیواى کوردستانى لە پەرلەمانى عێراق (3ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بە ناوەڕۆکى ئەو کۆبوونەوەیە کرد کە هاوپەیمانییەتییەکە لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەنجامیداوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەو کۆبونەوەیەدا چەندین تەوەری هەستیار و گرنگی تایبەت بە عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی گفتوگۆ کران. پرسی گۆڕینی پەیوەندیی نێوان هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی بۆ پەیوەندیی هاوکاری و تەواوکاری دیدی هاوبەشی هەر دولا بو.

 

ئاماژەش بەوە کراوە، هەروەها پشکی هەرێمی کوردستان لە موازەنەی فیدراڵیی و  شایستە داراییەکانیی جوتیاران و فەرمانگە فیدرالییەکان و کێشەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێم و زیندانیانی سیاسیی و شەهیدان و ئەو گرفتانەی تر کە لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە باس کران.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا هاوپەیمانییەکە باسیان لە دۆسێی ماف و ئازادییەکان لە کوردستان بۆ سەرۆک وەزیران کردووە و داوایان لێکردووە هەولەکانی بۆ  ئازادکردنی زیندانیەکانی دهۆک و بادینان بخاتە گەڕ کە لە پێناوی ئازادیی رادەربرین چەندین مانگە خراونەتە زیندانەوە و ژیان و سەلامەتیان لە مەترسیدایە .

 

هاوپەیمانیەتییەکە لەسەر زارى سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە "سەرۆک وەزیرانی  عێراق بە بایەخەوە کارکردنی هاوپەیمانیی هیوای کوردستانیی بەرز نرخاند و رایگەیاند لە پێناوی دژایەتی کردنی گەندەڵی و داکۆکیکردن لە بەرژوەندیی هاوڵاتیان هەماهەنگ و پشتیوانی یەکتری دەبین" .

 

ئاماژە بەوەش دەکەن کە "سەرۆک وەزیران بەڵێنیدا بە زویی کێشەی فەرمانگە فیدرالیەکان و بەنداوەکان و شایستە داراییەکانیی جوتیاران چارەسەر بکرێت و بەدواداچون بۆ هەمو کێشە و گرفتەکانی تریش بکات".