گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى ڕۆحانى و فوئاد حسێن 

2021.02.03 - 20:28
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى ڕۆحانى و فوئاد حسێن 

ناس کورد- 

حەسەن ڕۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران جەختلەوەدەکاتەوە، هەوڵى ئەوە دەدەن قەبارەى بازرگانى نێوان عێراق و ئێران بگەیەننە 20 ملیار دۆلار ساڵانە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حەسەن ڕۆحانى لەمیانەى پێشوازیکردن لە فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق لە تاران (3ى شوباتى 2021) رایگەیاند، ڕاکێشانى هێڵى ئاسنى نێوان عێراق و ئێران سودى ئابوریى هەیە.

 

ئاماژەى بەوەشدا، هەوڵى ئەوە دەدەین قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هەردو وڵات بگەیەنین بە 20 ملیار دۆلارى ساڵانە.

 

بەیانی ڕۆژى (چوارشەممە، 3ى شوباتى 2021) فواد حسێن، وەزیری دەرەوەى عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و زنجیرەیەک کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی هاوبەش و گرنگ تاووتوێ بکەن.   

 

لەبارەى ناوەڕۆکی سەردانەکەی فواد حسێن، عەلی موسەوی خەلخالی، سەرنوسەری ماڵپەڕی دیبلۆماسی ئێرانی و شارەزای پەیوەندی دووقۆڵی نێوان ئێران و عێراق بە ڕۆژنامەی "العربي الجديد" چاپی لەندەی وتوە " دۆخی ناوخۆیی عێراق لە تەوەرە گرنگەکانی سەردانەکەیە".