گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایى پەرلەمان پێشنیارێکى حەلبوسى لەبارەى بودجەوە ئاشکرا دەکات

2021.02.03 - 20:12
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان پێشنیارێکى حەلبوسى لەبارەى بودجەوە ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق پێشنیارێکى سەرۆکى پەرلەمانى عێراقى لەبارەى بودجەوە ئاشکرا کرد و ئاماژەى بەوە کرد کە داواى کردووە دەقى بودجەکە بەسەر فراکسیۆنەکان دابەش بکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق (3ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد "محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عیراق پێشنیارى کردوە دەقى بودجەى 2021ى عێراق بەسەر فراکسیۆنە سیاسییەکانى ناو پەرلەمانى عێراق دابەش بکرێت بۆ چاوخشاندنەوە پیایدا.

 

داواکەى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەکاتێکدایە کە مشتومڕێکى زۆر لەنێوان فراکسیۆنە سیاسیەکانى پەرلەمانى عێراقدا هەیە لەبارەى بڕگە و مادەکانى بودجەى 2021ى عێراق و هەروەها گفتوگۆیەکى گەرمیش لەنێوان وەفدى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنە سیاسیەکانى عێراق هەیە لەبارەى پشک و شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان لەبودجەدا.