گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سلێمانی؛ تەقە لە ماڵی ئەفسەرێک کرا  

2021.02.03 - 19:17
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ تەقە لە ماڵی ئەفسەرێک کرا  

ناس کورد-

لە گەڕەکی بەرانان لەشارى سلێمانی تەقە لەماڵی ئەفسەرێکی بەرگری و فریاکەوتن کرا و سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی سلێمانی دەڵێت"لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی (3ی شوباتی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، ئیوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەرانان تەقە لە ئەفسەرێکی بەرگری و فریاکەوتن کرا و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەکرێت.

 

باسی لەوەشکرد، ئۆتۆمبێلێک کە لە نزیک ڕووداوەکە بووە فیشەک بەر شۆفێرەکەی کەوتووە و بریندار بووە و ڕوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ چارەسەر.

 

بەگوێرەى بەدواداچوونەکانی "ناس کورد" ئەو ئەفسەرەی تەقەی لێکراوە ناوى (شیخاڵ ئیبراهیم ئەحمەد)ە.

 

لەبارەی هۆکاری تەقەکردنەکەش شیخاڵ ئیبراهیم ئەحمەد ئەفسەر لە بەرگری و فریاکەوتن لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنی کە "ناس کورد" بینەری بوو  وتی "پێشتر هیچ شتێک لەنێوان من و ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە نەبووە و تەنها ئەمڕۆ لەکاتی هاتنەوەم بۆ ماڵەوە ئۆتۆمبێلێک دەستی شکاندەوە سەرمان و قسەی پێوتین، دواتر گەڕایەوە و سێ ئۆتۆمبێلی دیکە چەکداری لەگەڵ بوو لەبەردەرگا هێرشی کردە سەرمان و دەستیان بە تەقە کردن کردوە و نزیکەی 200 فیشەکیان تەقاندووە".