گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حکومەتى هەرێم بڕیارى لەسەر کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکاندا

2021.02.03 - 16:57
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم بڕیارى لەسەر کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکاندا

ناس کورد- 

حکومەتى هەرێمى کوردستان وادەى دەستپێکردنەوەى خوێندن و کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەى راگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد کە لە 7ى شوباتى 2021 دەرگاى قوتابخانەکان دەکرێتەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جوتیار عادل، وتەبیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (3ی شوباتی 2021) لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کە "ناس کورد" بینەری بوو ڕایگەیاند، لە دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی بریاردرا 7ی 2ی 2021 دەست بە پرۆسەی خوێندن بکرێتەوە لە قوناغەکانی 1ی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی و بە جیێەجێکردنی تەواوی ڕێکارەکانی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا .

 

لە میانی کۆنگرەکەدا ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەى بەوە کرد"دوای گفتوگۆکان و هەڵسەنگاندنەکان دەرکەوت کە دۆخەکە لەبارەی بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن بۆ ئەوەش بڕیاردرا 6ی 2ی 2021 مامۆستایان و ستافی کاگێری بگەڕێنەوە بۆ ئامادەکاری دەستپێکردنەوەی خوێندن و لە ڕۆژی 7ی 2ی 2021یش یەکەم ڕۆژی دەسپێکردنی خوێندنە لە قۆناغەکانی 1ی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی.

 

باسی لەوەشکرد،  ڕۆژی 23ی 2ی 2021 جارێکی دیکە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا دەکرێت و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی دەکرێت لە ناوەندەکانی خوێندن و ئەگەر مەترسی هەبوو ئەوکات بڕیاری دیکە دەدرێت ئەگەر بە ڕاگرتنی تەواوی پرۆسەی خوێندن بێت یاخود ڕاگرتنی بەشێکی بێت.

 

وەزیرى پەروەردە رونیکردەوە، خوێندن بەشیێوەی تەناوب دەبێت و هەر قۆناغێکی خوێندن لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژ دەوام دەکات و لەو شوێنانەی گوندو دوورە دەستن بەو مەرجەی قوتابیان کەمبێت لە هەفتەیەک سێ رۆژ لەسەر یەک دەوام دەکەن بۆ ئەوەش سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان پێویستە پابەندی بن و بۆ پەیمانگاکانیش بەهەمان شێوەیە.

 

ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەگەر دایک و باوکان مەترسییان هەیە لەناردنەوەی قوتابیەکانیان بۆ ناوەندەکانی خوێندن دەتوانن بەهەمان شێوەی پۆلەکانی 12ی ئامادەیی کە پێشتر لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆرمێکەوە پابەندی خۆیان بە خوێندن ڕاگەیاندووە بەشێوەی "ئۆنلاین" ئەوانیش دەتوانن لە هەفتەی یەکەم فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.

 

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، لە دهۆک لەکاتی کردنەوەی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە کۆی 29 هەزار و 516 قوتابی یەک هەزار و 91 بەخێوکار ئامادەنەبوون قوتابییەکانیان بنێرنەوە و بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام بن لە خوێندن.

 

پێشتر لەمانگی کانونی دووەمی 2021 لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا لە 16ی 1ی 2021 خوێندن لە قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستپێبکاتەوە و قۆناغەکانی 1ی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی تاوەکو 1ی 3ی 2021 دوابخرێت، باس لەوەشکرابوو لە سەرەتای مانگی 2 کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا دەکرێت و ڕەنگە گۆڕانکاری لە وادەکەیدا بکرێت، ئەمڕۆش دوای کۆبوونەوەی لیژنەکە جارێکی دیکە گۆڕانکاری کراو کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بۆ 7ی شوباتی 2021 پێشخرا.