گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حەرب: ئەوەى لیژنەى دارايى دەیكات لە بودجەدا پێچەوانەی دەستوورە

2021.02.03 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
حەرب: ئەوەى لیژنەى دارايى دەیكات لە بودجەدا پێچەوانەی دەستوورە

ناس کورد-

یاساناسێکى دیارى عێراقى ڕایگەیاند، ئەگەر پەرلەمان دەسەڵاتى لەدانان و گۆڕین و هەموار کردن و سڕینەوەى هەموو یاسایەکدا هەبێت ئەوا ئەو دەسەڵاتەى لەپڕۆژە یاسایى بودجەدا نیە و ئەوەشى کە لیژنەى دارایى بەبودجەکە کردویانە پێچەوانەى مادەیەکى دەستوورییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، تاریق حەرب یاساناسی دیارى عێراق (3ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، دەبێت پەرلەمان یاسا دەربکات بەڵام بەپێى دەستور دەسەڵاتى ڕەهاى لەگۆڕین و هەموارکردن و خستنەسەر و سڕینەوە و پێشخستن و دواخستنەوەى پڕۆژە بودجە نیە و لەو ڕووەوە دەستورى کۆت و سنوردار کردووە.

 

دەشڵێت، بەپێى مادەى 62 دەستور پەرلەمان تەنها دوو دەسەڵاتى پێدراوە ئەویش گواستنەوەى برگە و مادەکانى و دووەمیشیان کەمکردنەوەى تێکڕاى بودجەکەیە و ئەو پابەستکردنە دەستورییەش بۆ دەسەڵاتەکانى پەرلەمان بۆ یاسایى بودجە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بودجە پلانى حکومەتە کە لێى بەرپرسە لەبەرامبەر پەرلەماندا لەئایندەدا.

 

حەرب ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، هەموو کابینەیەکیش پلانى خۆى لەبودجەدا دادەڕێژێت و بۆ پەرلەمان نیە کاریگەری لەسەر ئەو پلانە دا دابنێت یاخود بیگۆڕێت وەکو ئەوەى کە لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا لیژنەى دارایى بەپڕۆژە بودجەکە کردوویەتى.

 

بەوتەى حەرب، هەموو وڵاتانى دونیا ئەو دەسەڵاتە ڕەهایەیان بەحکومەتداوە و پەرلەمان دەستوردانى تێدا ناکات و ئەوەشى کە لەسەر گۆڕانکارییەکانى بودجە باسدەکرێت یاخود لیژنەکە دەیەوێت پڕۆژەیەکى تر بنوسێت ئەوا پیچەوانەى مادەکەیە و نایاساییە.