گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مەرجى نوێى مامۆستایانى ناڕازى بۆ چوونەوە ناو هۆڵەکانى خوێندن

2021.02.03 - 16:32
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجى نوێى مامۆستایانى ناڕازى بۆ چوونەوە ناو هۆڵەکانى خوێندن

ناس کورد-

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن ئاشکراکرد و مەرجی دەستپێکردنەوە و سەرخستنی پرۆسەی خوێندنیش دەبەستنەوە بە جێبەجێکردنى چەند داواکارییەک.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هونەر ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی  (چوارشەممە 3ی شوباتی 2021)، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری "ناس کورد" ئامادەی بوو بەیاننامەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی خوێندەوە و ڕایگەیاند، دەرفەرتێک دەدەنە حکومەت بۆ جێبەجێکردنی چەند داواکارییەکیان و ئەوەش ئاشکرا دەکەن، پشتیوانی هەموو هەڵوێستێکی ناڕەزایەتی دەکەن بۆ وەرگرتنەوەی مافی مامۆستایان.

 

لە بەیاننامەکەدا چەند مەرجێک دیارى کراوە بۆ چوونەوە ناو هۆڵەکانى خوێندن ئەوانیش، چارەسەرکردنی کێشەکانی مامۆستایان، دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین هەموو 30 ڕۆژ جارێک، دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان، دانانی میکانیزمێک بۆ دانەوەی مووچەی پاشەکەوتکراو، ئازادکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و سەرجەم دەستگیرکراوانی هەولێر و بادینان و جێبەجێکردنی داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ.