ناس كورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراق ئامارى نوێى کۆرۆناى لە عێراق و هەرێمى کوردستان راگەیاند و بە گوێرەى ئامارەکە و بەراورد بە دوێنێ (سێشەممە) توشبوون بە پەتاکە زیادى کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى تەندروستى عێراق (3ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد " لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە تاقیگەکانى سەر بە وەزارەتى تەندروستى 1317 توشبووى نوێ تۆمارکراوە و 1275 توشبوو چاکبوونەتەوە و 11 توشبووش گیانیان لەدەستداوە کە سێ لەو توشبووانەى گیانیانلەدەستداوە لەپارێزگاى دهۆک بووە.