گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەت پەسەندکردنى دواخستووە

گۆڕان ڕوونکردنەوە لەسەر پڕۆژەکەى بۆ لامەرکەزیەت دەدات

2021.02.03 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕان ڕوونکردنەوە لەسەر پڕۆژەکەى بۆ لامەرکەزیەت دەدات

ناس کورد-
سەرۆکی لیژنەی لامەرکەزیەت لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیاربوو حکومەت لە ناوەڕاستى مانگى ڕابردوودا بڕیار لەسەر پڕۆژەکەى گۆڕان بدات بۆ لامەرکەزى، بەڵام هێشتا بڕیارى لێنەدراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بزوتنەوەى گۆڕان مانگى ڕابردوو ناوەڕۆکى پڕۆژەکەى بۆ لامەرکەزى بڵاوکردەوە کە لە کۆتایی ساڵى ڕابردووەوە ئاڕاستەى حکومەتى کردووە، دواى ئەوەى یەکێتى پڕۆژەیەکى لەو بارەیەوە ڕاگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەرزان شێخ محەمەد، سەرۆکی لیژنەی لامەرکەزیەت لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى (گۆڕان) بە پێگەى "سبەى" سەر بە بزوتنەوەکەى ڕاگەیاند، "ئێمە وەک بزوتنەوەی‌ گۆڕان پەیڕەوی‌ خۆمان پێشکەشی‌ حکومەتی کردوە و بریاربوو لە 15ی مانگ حکومەت بڕیاری‌ لەسەر بدات، بەڵام تائێستا پەسەند نەکراوە و چاوەڕوانی‌ وەڵام و بڕیاری ئەوانین".

 

وتیشى، "ئەم پڕۆژەیە تەنها گۆڕینە لەم سیستمەی‌ ئێستاوە بۆ لامەرکەزی‌ و تەنها بۆ ناوخۆی‌ هەرێمی‌ کوردستانە و هیچ پەیوەندییەکی‌ بە لەتبوونی‌ قەوارەی‌ هەرێمەوە نییە".

 

لە پڕۆژەکەدا گۆڕان چەند بنەمایەکى بنەڕەتى دیاریکردووە بۆ بنیاتنانى پڕۆژەى لامەرکەزى، لەوانە چەسپاندنى پایەکانى لامەرکەزییەت بە یاسا، هەموارى یاساى پارێزگاکان، دابەشکردنى دەسەڵاتەکان.

 

بەرزان شێخ محەمەد وتى، "بزوتنەوەی‌ گۆڕان و یەکێتی‌ نیشتیمانی‌ کوردستان و پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان هەریەکە و لای‌ خۆیەوە لیژنەیەکیان لە ئاستی‌ باڵا پێکهێناوە بۆ ئەوەی‌ بتوانن بیروبۆچونی‌ خۆیان لە چوارچێوەی پەیڕەوێکدا پێشکەش بە حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان بکەن لەبارەی پرسی لامەرکەزییەوە".

 

باسى لەوەشکردووە، ئەو پەیڕەوەی بۆ سیستمی لامەرکەزی لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند دەکرێت، بەشێوەیەکی‌ کاتی‌ بۆ پرسی‌ لامەرکەزیەت کاری پێدەکرێت تا ئەوکاتەی‌ یاسای‌ ژمارە سێی‌ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەموار دەکرێتەوە.

 

بەرزان شێخ محەمەد وتیشی‌، "ڕەشنوسی‌ ئەوە پڕۆژەیەی کە ئامادەکراوە پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی‌ کوردستان دەکرێت و بۆ گۆڕینی‌ سیستمەکە لە تەواوی‌ هەرێمی‌ کوردستان بۆ لامەرکەزی و بۆ سەرجەم پارێزگاکان کاری پێدەکرێت نەک تەنها بۆ یەک پارێزگا یان تەنها بۆ پارێزگای سلێمانی".