گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار پێش گیانلەدەستدانى

ڤیدیۆ؛ دوایین ساتەکانى مارادۆنا لەگەڵ کچە هاوڕێکەى

2021.02.03 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ دوایین ساتەکانى مارادۆنا لەگەڵ کچە هاوڕێکەى

ناس کورد-
دوایین ڤیدیۆى مارادۆنا دوو ڕۆژ پێش گیانلەدەستدانى بڵاوکرایەوە کە تێیدا باسى دۆخى تەندروستى دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕۆژنامەى "دەیلى مەیل"ى بەریتانى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لە ڤیدیۆکەدا مارادۆنا دەردەکەوێت سەرى پێچراوە دواى ئەنجامدانى نەشتەرگەریی بۆى، ئەوەش بەهۆى توشبوونى بە جەڵتەى خوێنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

مارادۆنا لە ڤیدیۆکەدا کە سەرقاڵى خواردنى شۆربایە دەڵێت، "من سەلامەتم، دەزانن کە حەزم لەوە نییە گوزارشت لە خۆشەویستى و هەستم بکەم، بەڵام کاتێک لەگەڵ کەسانى باش دەبم لەوە دەچمە دەرەوە".

 

لە بەشێکى ڤیدیۆکەدا فیرونیکا ئوجیندا کچە هاوڕێی پێشووى دەردەکەوێت کە ڤیدیۆکە تۆماردەکات.

 

مارادۆنا لە تشرینى دووەمى رابردوودا بەهۆى جەڵتەى دڵەوە کۆچى دوایی کرد.

 مارادۆنا هەروەک چۆن لە ژیانیدا جێى مشتومڕێکى زۆر بوو مردنەکەشى مشتومڕى زۆرى لێکەوتەوە.