ناس کورد-
وەزارەتی پێشمەرگە له‌باره‌ی ده‌نگۆی جوڵه‌پێكردنی هێزه‌كانی له ناوچه‌كانی مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هیچ جوڵه‌پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عێراق نه‌كراوه."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (3ی شوباتی 2021) دەڵێت، بەڵام "بە هۆكاری ئەوەى ماوه‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خمور زیادبووه و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه داعش ده‌یه‌وێت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه ئه‌نجامبدات، وه‌ك ئاماده‌سازی بۆ هه‌ر مه‌ترسی و جموجۆڵێكی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، به‌شێك له‌یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و باكوری مه‌خمور خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە."
دەشڵێت، "تەنها مه‌به‌ست لەو ئامادەسازییەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ڕێگریكردنه له کردەوەی تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه."
وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەشکردووە کە "پێشووتریش هۆشداریمان دابوو، له‌مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، كه به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هەیە. له‌مڕوه‌شه‌وه به‌رده‌وام داوای هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی سەربازیمان كردووه بۆ تێکشکانی تیرۆریستان."
هاوکات پێشتر حەشدی شەعبی جوڵەکردن بە هێزەکانى لە سنورى ناوچە جێناکۆکەکان ڕەت دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە "هیچ سەربازگەیەکی تازەمان" لە بەرانبەر پیشمەرگە دانەناوە.
سەید عەلی هاشم ئەلحوسەینی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی جەنگی و پەیوەندییەكانی حەشدی شەعبی لە میحوەری باكور لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (1ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، لە هیچ شوێنیکی ناوچە کێشەلەسەرەکان هێزەکانی حەشدی شەعبی جوڵەی پێنەکراوە و ئەوەی دەوترێت لەو بارەیەوە دوورە لە ڕاستییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەبارەت بەوەی دەوترێت لە سنوری کەرکوک حەشدی شەعبی لە هەوڵی جێگیرکردنى هێزدایە، لە چەند ناوچەیەک بەرانبەر هیزەکانی پێشمەرگە، ئەلحوسەینی وتی، "ئاگادار نیم هیچ هێزێکی حەشدی شەعبی جموجوڵی تازەی هەبووبێت و بەرانبەر هێزی پیشمەرگە جێگیرکرابێت".
ئەوە لەکاتێکدایە چەند بەرپرسێکى حزبى و حکومى لە هەرێمى کوردستان باس لە جوڵەى هێزە عێراقییەکان لەناویاندا حەشدى شەعبى دەکەن بەرەو ناوچە جێناکۆکەکان و سنورەکانى نزیک لە سەنگەرەکانى پێشمەرگە.
هاوکات رۆژی 1ی شوباتی 2021، جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان کە "ناس کورد" بینیویەتى ڕایگەیاند، هێزێکی عێراقی کە هێزێکی تێکەڵن بەرەو ناوچە دابڕاوەکان جوڵەیان پێکراوەو نازانرێت چى جۆرە هێزێکن.
لەلایەکی دیکەوە کرمانج عەبدوڵڵا بەرپرسی لقی 23ی قەرەچۆغی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاندبوو، بەردەوام ھێزەکانی حەشد و سوپای عێراق دێنە ناوچەکە، ھاتنی ئەو ھێزانە بۆ سنووری سەرگەڕان ناسروشتییە.