ناس کورد-
چوار ئەندامى کورد لە لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایانگەیاند، چەندین کوتلە و پەرلەمانتار هەن بە ئاشکرا نایانەوێ بودجە تێپەرێت، داواش لە هەندێ پەرلەمانتار و حکومەتى هەرێم دەکەن بە لێدوانەکانیان کێشە بۆ دانوستانەکان دروست نەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەریەکە لە هۆشیار عەبدوڵا، ئەحمەد حاجی ڕەشید، جەمال کۆچەر، شیروان میرزا ئەندامانى لیژنەى دارایی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەیان بەوەکردووە، "ئێمە لە لیژنەی دارایی ڕۆژانە لە بەیانیەکی زووەوە تا شەوانێکی درەنگ لە کۆبوونەوە بەردەوامین، زۆر برگە و مادەمان هەموارکردوە کە تیایدا بەرژەوەندیی و مافە دەستورییەکانی هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکانمان جێکردۆتەوە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەشڵێن، "بەردەوام لەگەڵ سەرۆکی کۆمار، کوتلە کوردستانیەکان و وەفدی هەرێم لەسەر خەتین بۆ ئەوەی موازەنە بە پشک و مافی هەرێمەوە تێپەرێت بەڵام نەچوینەتە وردەکاری ئەوەی رۆژانە چیی دەکەین و چیمان کردوە چونکە دواجار هەر هەموارێک لەناو دانیشتنی پەرلەمان و دەنگدان بکەوێت وەک ئەوەیە هیچمان نەکردبێت".
ئەو چوار ئەندامەى لیژنەى دارایی باس لەوەشدەکەن، نایانەوێ لە ئێستاوە دژایەتی و حەساسییەت بۆ هیچ برگەیەک دروست بکەن و لە ئیعلامەوە کوتلەکانیی تر بیبیستن و بکەونە دژایەتی، "چونکە چەندین کوتلە و پەرلەمانتار هەن بە ئاشکرا نایانەوێ موازەنە تێپەربێت، لێرەوە جێگەی سەرنجە کە هەن ئاگادارییەکی ئەوتۆیان سەبارەت بە گفتوگۆکان نیە کەچی لەسەر وردەکاری ئەوتۆ لێدوان ئەدەن کە کێشە بۆ گفتۆگۆکانیی ئێمە دروست دەکا".
"بەشێکی تایبەتی ئەو سەرنجەمان پەیوەستە بە لێدوان و راگەیاندراوەکانیی حکومەتی هەرێم کە پێویستە لانیکەم تا پەسەندکرنی موازەنە دوربکەونەوە لە لێدوانیی نەگونجاو و ناشایستە کە ببێتە گرفت بۆ ئێمە".
ئەو چوار ئەندامەى لیژنەى دارایی جەختیان کردووەتەوە، داکۆکی لە مافە دەستورییەکانیی هەرێمی کوردستان دەکەن، بەشێوەیەک موچە و بودجە و شایستە داراییەکان بەرجەستە بکات و هەر پێشنیارێک دەستوری بێ پەسەندنیانە و نادەستوری بێ رەتیانکردۆتەوە و بەهەمان نەفەسیش بەردەوام دەبن.