ناس کورد-
کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند، حکومەتی فیدڕاڵی عێراق تائێستا هیچ بڕە نەوتێکی لە حکومەتی هەرێمەوە وەرنەگرتووە و دەڵێت، "هیچ زانیارییەکمان لەبارەى چۆنیەتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە نییە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلا یاسری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە چەند پرسێکی تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی ئاشکرا کردووە و دەڵێت، "بابەتی گەیاندنی ئەو داهاتەی بەهۆی فرۆشتنی نەوتەوە بەدەست دەهێنرێت لە تایبەتمەندی وەزارەتی دارایی عێراقە و بە هیچ شێوەیەک لە تایبەتمەندی کۆمپانیاکەدا نییە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەبارەى نرخی فرۆشتنی نەوتی هەرێم، عەلا یاسری دەڵێت، "بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، نرخی ئەو نەوتە خاوەی لە کەرکوکەوە لەلایەن حکومەتی ناوەندی دەفرۆشرێت زۆر زیاترە لە نرخی ئەو نەوتەى کە حکومەتی هەرێم دەیفرۆشێت."
دەشڵێت، "نرخی فرۆشتنی نەوتی خاوی کەرکوک لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە لەسەر بنەما و ڕێکاری بازاڕە جیهانییەکان و خواستە لەسەر نەوتی خاو، ئەوەش وا دەکات نەوتەکە بە نرخێکی باش بفرۆشرێت و داهاتەکەى بگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت."
باسی لەوەشکردووە کە "هیچ وردەکارییەکمان نییە لەبارەى چۆنیەتی فرۆشتنی نەوتی خاو کە لەلایەن هەرێمی کورستانەوە هەناردە دەکرێت."