گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’تێکەڵەیەکى سیحرى’’ بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەوەى نوێى کۆرۆنا تاقی دەکرێتەوە

2021.02.03 - 11:59
App store icon Play store icon Play store icon
’’تێکەڵەیەکى سیحرى’’ بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەوەى نوێى کۆرۆنا تاقی دەکرێتەوە

ناس کورد-
بەرپرسێکى دیارى ڕوسی پێشنیازى "تێکەڵەیەکى سیحرى" ئاشکراکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەوە نوێیەکانى کۆرۆنا و پرسی کارانەبوونى ڤاکسینەکانى ئێستاشى لەو بارەیەوە وروژاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کیریل ديميتريف، بەڕێوەبەرى سندوقى وەبەرهێنانى ڕاستەوخۆى ڕوسى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانی هەواڵیی BBC کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (3ی شوباتی 2021) ئاماژەى بەوەکردووە، زانایان پێشنیازى تێکەڵکردنى هەردوو ڤاکسینى "سپۆتنیک فى" ى روسی و "ئەسترازینیکا"ى بەریتانیان کردووە، بەشێوەیەک ژمارەیەک خۆبەخش ژەمێکى تێکەڵیان پێبدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتیشى، "ئەسترازینیکا ڤاکسینێکى گەورە و ناوازەیە، ئێمە هاوبەشین لەو ڤاکسینە، دەمانەوێت لەگەڵ سپۆتنیک فى تێکەڵى بکەین و تاقیبکەینەوە".

 

بەبڕواى ئەو بەرپرسەى ڕوسیا، ئەو تێکەڵکردنە بەشێوەیەکى گەورە کاریگەریی دەبێت، بەتایبەتى لە روبەڕووبونەوەى نەوە نوێیەکانى کۆرۆنا، پێدەچێت تاقیکردنەوە تەختەییەکانیش لەو بارەیەوە هەفتەى داهاتوو دەستپێبکات.

 

لێدوانەکانى ئەو بەرپرسە روسیە دواى راگەیاندنى کارایی ڤاکسینەکە روسییەکە دێت دژى کۆرۆنا بەڕێژەى 92%.