ناس کورد-
مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێم بڕیاری دا بە خانەنشینکردنی چوار کەس لەسەرمیلاکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کورستان کە سەرجەمیان پلەیان "لیوا"یە و بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی یەکێکە لەوانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە، ڕۆژی 19ی کانونی دووەمی 2021، مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر بڕیاری خانەنشینکردنی چوار لیوای لەسەر میلاکی دەزگای ئاسایش داوە کە ئەمانەن:
- لیوا سەیفەدین عەلی ئەحمەد
- لیوا حەسەن نوری محەمەد ئەمین
- لیوا ڕەفیق محەمەد قادر
-لیوا ئەنوەر عەزیز باوەحمد
حەسەن نوری (وەستا حەسەن) بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بوو، بڕیارە ئەمرۆ ئاڵۆگۆڕی پۆستەکە بکرێت و هیوا ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەبێتە بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی سلێمانی.