گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت زیاتر بازی دا

2021.02.03 - 11:06
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت زیاتر بازی دا

ناس کورد-

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر بەرزبوویەوە، لەئێستا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 58 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش بەرزترین ئاستێتی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا 0.22% زیادی کرد و گەیشتە 58 دۆلار و 3 سەنت، ئەوەش بەرزترین ئاستێتی لە ماوەی یانزە مانگی ڕابردوودا.

 

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکسای بەڕێژی 0.33% زیادی کرد و گەیشتە 55 دۆلار و 6 سەنت.  

 

زیادبوونی نرخی نەوت چەند هۆکارێکی لەپشتە کە گرنگترینیان سەرکەوتنی یەک لەدوای یەکی جۆرە جیاوازەکانی ڤاکسینی کۆرۆنایە لە جیهاندا بەو هیوایەی وڵاتان لە دەستی پەتاکە ڕزگاریان بێت و جموجوڵی بازرگانی و پیشەسازی بگەڕێتەوە پێش دۆخی پەتاکە.