گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدام بە دەجال ناو دەبات

ئەمریکا یاداشتە نهێنییەکانی ڕامسفێڵد لەبارەى شەڕی عێراق ئاشکرا دەکات

2021.02.03 - 10:19
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا یاداشتە نهێنییەکانی ڕامسفێڵد لەبارەى شەڕی عێراق ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەندین بەڵگەنامەی نهێنیی پەیوەندیداریان بە دۆناڵد ڕامسفێڵد، وەزیری پێشووتری بەرگریی ئەمریکا ئاشکرا کرد کە تایبەتن بە شەڕی ئەو وڵاتە لە عێراق و ئەفغانستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە یاداشتەکانیدا بۆ ئیدارەى ئەو کاتەی ئەمەریکا، وەزیرى پێشووترى بەرگریی ئەمەریکا لەکاتى شەڕەکانى عێراق و ئەفغانستاندا داواى دیاریکردنى چارەنوسى سەدام حوسێنى کردووە و نوسیوویەتى، " ئەگەر ئەو دەجالەمان دەستگیر کرد چى لێبکەین؟".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئەوانە زنجیرە بابەتێکن کە ناویان لێ نراوە "Snowflakes" و بریتیە لە کۆمەڵێک بەڵگەنامە و نوسرا و چەندین یاداشت کە لەنێوان ساڵانى 2001 و 2006 لەلایەن ڕامسفێڵدەوە ڕادەستى پنتاگۆن کراوە، کۆمەڵێک نهێنى گرنگى لەبارەى شەڕەکانى ئەمەریکا بۆ سەر ئەفغانستان و عێراق ئاشکرا کراوە.

 

یاداشتەکان کە لەلایەن ئەرشیفى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمەریکاوە بڵاوکراوەتەوە کە بریتیە لە 21 هەزار لاپەڕە و باسى لەوە کردووە، لە ڕاپۆرتى ڕۆژانەدا ڕامسفێڵد داواى دیاریکردنى شوێنى ئوسامە بن لادنى کردووە و هەروەها سکاڵاشى لەسەر هاریکارینەکردنى دەزگاى هەواڵگریی ناوەندى لەگەڵیدا کردووە.

سنو فليكس تكشف كيف صاغ رامسفليد سياسته تجاه العراق وأفغانستان

لە نامەیەکیدا بۆ ستیڤ کامبۆنى، بریکارى وەزارەتى بەرگرى بۆ کاروبارى هەواڵگرى کە ساڵى 2003 بۆى ناردووە، وەزیرى پێشووترى بەرگرى ڕەخنە لەوە دەگرێت زانیارییە هەواڵگرییەکان لەسەر ئەفغانستان و عێراق ڕوون نین.

 

هەر لەو ساڵەدا ڕامسفێڵد نامەیەک بۆ دۆگ فیس، بریکارى وەزارەتى بەرگرى نوسیوە و تیایدا دەڵێت، "پێویستیمان بە پلانێکە بزانین چى بکەین ئەگەر هاتوو سەدام حوسێنمان دەستگیرکرد، پێویستیمان بە پلانێکە بزانین چى لەو دەجالە بکەین".

 

لە نامەیەکى تردا لە مانگى ئازاری ساڵى 2003، داواى پلانێک بۆ قۆناغى عێراقى دواى سەدام حوسێن دەکات بۆ ئەوەى بۆشى کوڕ بەو زانیارییانە ئاشنا بکرێت.

وزير الدفاع الأسبق، دونالد رامسفيلد والرئيس الأميركي الأسبق، جورج دبليو بوش

ساڵى 2019، ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆستى ئەمەریکی ئەوەى بڵاوکردەوە کە چەندین بەڵگەنامەى شەڕى ئەفغانستان و عێراق لەلایەن ئیدارەى ئەوکاتەى ئەمەریکاوە شاردراوەتەوە کە بەشێکى زۆریان ڕامسفێڵد نوسیوویەتى.

وزير الدفاع دونالد رامسفيلد يوقع على لوحة للجنود الأميركيين عام 2003. أرشيفية