ناس کورد-
موشەکی ستارشیپ کە لەلایەن کۆمپانیاى سپەیس ئێکسی ئەمریکییەوە پێشخراوە لە قۆناغى تاقیکردنەویدا لە ولایەتى تەکساس تەقییەوە و بووە تۆپەڵێک لە ئاگر، هاوشێوەى موشەکەکەى پێش خۆى شکستى هێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى ڕۆیتەرز کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، موشەکى (Starship SN9) لە کۆتا قۆناغى نیشتنەوەکەیدا تەقییەوە و تێک شکا، هەروەکو تێکشانى موشەکى (Starship SN8) کە پێشتر تاقى کرایەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موشەکەکە یەکەم نمونە بوو بۆ هەڵگرتنى تەنى قورس کە لەلایەن کۆمپانیاى ملیاردێرى ئەمەریکی ئیلۆن ماسکەوە دروستکراوە بۆ هەڵگرتنى مرۆڤ و بارى قورس کە بگاتە 100 تۆن و ئامادەبکرێت بۆ ئایندە بچێتە سەر مانگ و هەسارەىی مەریخ.
موشەکەکە نەیتوانى خۆى خاوبکاتەوە و بەشێوەیەکى ستونى بنیشێتەوە، لەدوای شەش خولەک خۆى بە شوێنى نیشتنەوەکەیدا کێشا و تەقییەوە.
A SpaceX Starship prototype rocket exploded on landing after an otherwise successful high-altitude experimental launch from Boca Chica, Texas, in a repeat of an accident that destroyed a previous test rocket https://t.co/nqsfLw820R pic.twitter.com/cWEhqQbsuy
— Reuters (@Reuters) February 2, 2021
لاى خۆشیەوە، جۆن ئینسپرۆکەر، ئەندازیارى سەرەکى کۆمپانیای سپەیس ئێکس ڕایگەیاند، جارێکى تر دەبێت کار بۆ ئەو نیشتنەوەیە بکەن.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، داتاى نوێیان زۆر دەستکەوتووە و ئامانجى سەرەکیش دەرخستنى تواناى کۆنتڕۆڵکردن و دووبارە خێراکردنیەتى بەبێ دەنگ.
کۆمپانیاى سپەیس ئێکس کار بۆ پێشخستنى موشەکی ستارشیپ دەکات بۆ گواستنەوەى مرۆڤ و تەنى قورس بۆ سەر هەسارە دوورەکانى تر.