گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فواد حسێن گەیشتە تاران.. پەیوەندی بە فیلمە ئێرانییەکەوە هەیە؟

2021.02.03 - 08:32
App store icon Play store icon Play store icon
فواد حسێن گەیشتە تاران.. پەیوەندی بە فیلمە ئێرانییەکەوە هەیە؟

ناس کورد-

بەیانی ئەمڕۆ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەى عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە چەند پرسێکی هاوبەش و گرنگ تاوتوێ بکەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

هەرچەندە بە فەرمی ڕانەگەیەنرابوو، بەڵام پێشتر سەردانەکەى فواد حسێن لە میدیاکانەوە دزەی کرد، بڕیارە لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەى ئێران و عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێراندا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و دواین ڕووداوە هەرێمییەکان تاوتوێ بکات.

 

سەردانەکە فواد حسێن لەکاتێکدایە کە گۆڕانکارییە ئەمنی و سیاسییەکان لە عێراق زۆر خێرا ڕوو دەدەن، بە تایبەت زیندووبوونەوەى داعش، پێکدادانەکانی حەشدی شەعبی و هێرشەکان بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

 

پێشتر و لە ئەیلولی ڕابردوودا، فواد حسێن سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کۆبوویەوە.

 

لەبارەى ناوەڕۆکی سەردانی ئەمجارەى فواد حسێن، عەلی موسەوی خەلخالی، سەرنوسەری ماڵپەڕی دیبلۆماسی ئێرانی و شارەزای پەیوەندی دووقۆڵی نێوان ئێران و عێراق بە ڕۆژنامەی "العربي الجديد" چاپی لەندەی وتووە کە "دۆسیەی دۆخی ناوخۆیی عێراق لە تەوەرە گرنگەکانی سەردانەکەى وەزیری دەرەوەى عێراقە."

 

دەشڵێت، "بە دڵنیاییەوە باس لە هێرشە یەک لەدوای یەکەکان دەکرێت بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق کە لەلایەن گروپە چەکدارییە شیعەکانی نزیک لە ئێران ئەنجام دەدرێت و دەوترێت ئێران هانیان دەدات."

 

خەلخالی ڕوونیدەکاتەوە کە پێدەچێت بەشێک لە ئەجێندای سەردانەکە پەیوەندی بە بەرهەمهێنانی کورتە فیلمێکی ئێرانییەوە هەبێت لەبارەى هاوکاری قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێرانی لەبارەى هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان لە کاتی نزیکبوونەوەى داعش لە هەولێر، "هەرێمی کوردستان پێی وایە سوکایەتییەکی زۆر بە مەسعود بارزانی کراوە."

 

زیاتر بخوێنەوە: ئێران فیلمێک لەناو سەری ڕەش و لەسەر بارزانی و قاسم سولەیمانی بڵاودەکاتەوە  

زیاتر بخوێنەوە: نێچیرڤان بارزانی هەڵوێستی خۆی لەبارەى فیلمە ئێرانییەکەوە ئاشکرا کرد