گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەو کاندیدەی بەڵێنی هاوسەرگیری بەکۆمەڵی بە گەنجان دا دەبێتە پەرلەمانتار

2021.02.02 - 22:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو کاندیدەی بەڵێنی هاوسەرگیری بەکۆمەڵی بە گەنجان دا دەبێتە پەرلەمانتار

ناس کورد-

لە گەرمەى بانگەی هەڵبژاردنەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2018دا، کاندیدێکی پارتی بەڵێنێکی جیاوازی بە گەنجان دا بەوەى هاوسەرگیری بە کۆمەڵیان بۆ ساز دەکات، بەڵام دەنگی تەواوی نەهێنا، ئێستا ئەو کاندیدە دەچێتە پەرلەمان و بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند کە سورە لەسەر بەڵێنەکانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 2ی شوباتی 2021، ئومێد خۆشناو کە ئێستا سەرۆکى فراکسیۆنى پارتییە لە پەرلەمانی کوردستان بووە تاکە کاندیدی پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر، بەوەش ناوبراو لە پەرلەمان نامێنێت و کاندنی یەدەگی ژمارە 52ی فراکسیۆنەکە لە شارەزوو دەچێتە شوێنەکەی، ئەو کەسە هەڵکەوتی لالە ئەنوەرە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

هەڵکەوتی لالە ئەنوەر لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند کە ئەو بە فەرمی ئاگادارکراوەتەوە کە دەچێتە شوێنەکەى ئومێد خۆشناو وەک پەرلەمانتار و لەدوای دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 1ی ئازاری 2021، سوێندنی یاسایی دەخوات.

 

هەڵکەوتی لالە ئەنوەر لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018دا، شەش هەزار و 320 دەنگی هێناوە و ڕایگەیاند، "هێشتا لەسەر بەڵێنەکانم سورم، بەڵێن دەدەم کە تەواوی موچەکەم، هەرچەندە بێت، لە ڕێگای كردنەوەی نوسینگەییەك مانگانە بەسەر خەڵكانی هەژار و كەم دەرامەت و خێزانی شەهید و ئەنفالكراوانی شار و شارۆچکەکانی ناوچەکەی خۆم دابەشی بکەم."

 

دەشڵێت، "بەڵێن دەدەم لەناو فراکسیۆنەکەی خۆمەوە مانگانە پارە کۆبکەمەوە بۆئەوەى ئاهەنگێ هاوسەرگیری بەکۆمەڵ بۆ 100 کچ و کوڕی گەنج ساز بکەین و یەکی 25 وەرەقەشیان بدەمێ و دڵنیان خۆش بکەین."


me_ga.php?id=2413