ناس کورد-
لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا لە ڕێگای سماقوڵی ھاوولاتیەک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە (سێشەممە 2ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگای سماقولی ھەولێر لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لەنێوان ئۆتۆمبێلی ئۆپترا و فۆردێک ھاوولاتیەک بەناوی زانا عبدالصمد جەمال، لەدایکبووی 1996 گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ڕێگاکە یەک ئاڕاستە بووە و یەکێک لە شۆفێرەکان کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و چووەتە شەقامەکەی ئەوبەر."