گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

تەندروستیی سلێمانی باس لە ’’بە زووترین کات’’ دەستپێکردنەوەى خوێندن دەکات

2021.02.02 - 21:42
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی سلێمانی باس لە ’’بە زووترین کات’’ دەستپێکردنەوەى خوێندن دەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی تەندورستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەیەكی باڵا پێكھاتووە بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا و ڤاكسینەكە سەرەتا دەدرێت بە تیمەكانی تەندروستی، دەشڵێت، بەزووترین کات خوێندن لە دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە و پێشنیازیان كردووە كە قۆناغ بە قۆناغ دەست پێ بكاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی (سێشەممە 2ی شوباتی 2021) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "لە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان و بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانی ئامارەكانی كۆرۆنا روویان لە كەمبوونەوە كردووە و بەشێوەیەك ئاماری داخڵبوونی نەخۆش كەمی كردووە، ھەروەھا ئاماری گیانلەدەستدانیش كەمی كردووە لە ئێستاشدا نەخۆشخانەكانمان رێژەیەكی كەمی تووشبوو بە كۆرۆنای تێدا ماوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەسەر ئاستی حكومەتی عیراق لیژنەیەكی باڵا پێكھاتووە كە نوێنەری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستانی تێدا بەشدارە، ئەو لیژنەیە ھەڵدەستن ئەنجامدانی كاری كرینی فاكسینی فایرۆسی كۆرۆنا، لە ئێستادا لە قۆناغی كڕینی ڤاكسینەكەن، بڕیاریشە لە چەند كۆمپانیایەك ئەو ڤاكسینە بكڕن كە بەرێژەی جیاوازە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بەپێی ئەو رێوشوێنانەی كە رێكخراوی تەندروستیی جیھانی دای ناوە،  ڤاكسینەكە سەرەتا بۆ تیمەكانی تەندروستی دەبێت، پاشان بەو كەسانە دەدرێت كە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە و دواتر بۆ كەسانی پیر و پەكکەوتە دەبێت لەدوای ئەوانیشەوە بەكەسانی ئاسایی دەدرێت."

 

لەبارەی كردنەوەی قوتابخانە و خوێندنگاكان بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاندووە، " تاوەكو ئێستا ھیچ بڕیارێك نییە بۆ كردنەوەی قوتابخانە و خوێندنگاكان، بەڵام بەبڕوای من بە زوترین كات دەرگای قوتابخانە و خوێندنگاكان دەكرێتەوە، پێشنیازیشمان كردووە بۆ لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی كۆرۆنا كە بەقۆناغ پرۆسەی خوێندن دەستپێ بكاتەوە و رێوشوێنی تەندروستی بگیرێتەبەر.  "