گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دۆلار چ پەیوەندییەکی بە بەرزبوونەوەى نرخی کارەبای هەرێمەوە هەیە

2021.02.02 - 20:30
App store icon Play store icon Play store icon
دۆلار چ پەیوەندییەکی بە بەرزبوونەوەى نرخی کارەبای هەرێمەوە هەیە

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم داکۆکی لە بڕیارەکەى دەکات بۆ بەرزکردنەوەى نرخی کارەبا و دەڵێت، هۆکاری بەرزکردنەوەى نرخەکە پەیوەندی بە بەرزبوونەوەى نرخی دۆلار بەرامبەر دینار هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکى تایبەتدا بە "ناس کورد"ى وت، هۆکارى بەرزکردنەوەى نرخى کارەبا بۆ بەرزبونەوەى خەرجیەکانى وەزارەت دەگەڕێتەوە، ئەوەش بەهۆى بەرزبونەوەى نرخى دۆلارەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ڕونیشیکردەوە، دواى بەرزبونەوەى دۆلار بەشێکى زۆر لە کۆمپانیاکان کارەکانیان ڕاگرتوە و دەڵێن کە ناتوانن کار بکەن و زیان دەکەن، "هەروەها وەزارەت ملیۆنان دۆلار خەرجى هەیە هەر لە کڕینى وزە و سوتەمەنى و پێداویستیەکان کە بە دۆلارە و بە نرخى پێشووى کارەبا ناتوانرێت ئەو خەرجیانە پڕ بکرێنەوە."

 

وتەبێژى وەزارەتى کارەبا هێماى بۆ ئەوەشکرد، ئەو نرخەشى بەرزکراوەتەوە تەنها 20% کە شتێکى ئەوتۆ لە خەرجیەکان پڕ ناکاتەوە، هەروەها بارودۆخى خەڵکى ئاسایى لەبەرچاو گیراوە، ئەمەش تەنها بڕیارى وەزارەتى کارەبا نییە، بەڵکو سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئەنجومەنى وەزیرانە و لێکۆڵینەوەى وردى لێکراوە پێش ئەوەى بڕیار بدرێت.

 

دەشڵێت، تەنانەت لەو کاتەشى کە بڕیاردرا کارەبا بدرێت بە کەرتى تایبەت هەرگیز بیر لەوە نەکرایەوە کە نرخ گران بێت، هەرچى سەبارەت پلانى ڕادەستکردنى کەرتى کارەبایە بە کەرتى تایبەت، ئومێد ئەحمەد ئەوەى ئاشکرا کرد، "ئەو پرۆسەیە لە ئێستادا هەر بەردەوامە و لەماوەیەکى نزیکدا یەکلایى دەبێتەوە".