گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆدەنگی لەسەر كاندیدكردنی قوباد تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆكی حكومەت هەیە

ئەندامێکی سەرکردایەتی: كاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆكی پەرلەمان بە دەنگدان یەكلایی دەكرێتەوە

2019.03.07 - 14:45
ئەندامێکی سەرکردایەتی: كاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆكی پەرلەمان بە دەنگدان یەكلایی دەكرێتەوە

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

ئەندامێکی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت ڕۆژی (هەینی) ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا دەکریتەوە.

 

موستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، تایبەت بە ناس كورد-ی وت: "لەكۆبوونەوەی سبەینێی سەركردایەتی یەكێتیدا كاندیدی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەدەنگدانی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێت ‌و ئەو كەسە دەستنیشان دەكرێت كە دەبێتە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان".

 

موستەفا چاوڕەش ئەوەشی ڕاگەیاند: "ڕەنگە لەكۆبوونەوەكەدا باس لە كاندیدی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بكرێت، ئەو بابەتەش بخرێتە بەر باس، بەڵام لەناو ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەنگی لەسەر قوباد تاڵەبانی هەیە".

 

لەبارەی دیاریكردنی كاندیدانی پۆستە وەزارییەكان ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئاشکرایکرد ئەو بابەتە دەكەوێتە كاتێكی تر‌و هێشتا لەبارەی پۆستەكانی ترەوە نەچوونەتە وردەكارییەوە.