ناس کورد-
لیژنەی دارایی ئامادەكارییەكانی حكومەتی بۆ ناردنی پرۆژەیاسای بودجەى ههرێم بۆ پەرلەمان تاووتوێ کرد و ڕایگەیاند، پێویستە پڕۆژەیاسای بودجە بەگوێرەی ئەو داهاتەی هەرێمی كوردستان بێت كە كۆی دەكاتەوە و ئەولەویەت بدرێت بەچۆنیەتیی چارەسەركردنی مووچەى مووچەخۆران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەمەبەستی تاووتوێكردنی ئامادەكارییەكانی حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی پڕۆژهیاسای بودجەی ههرێم بۆ ساڵی 2021 بۆ پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ (سێشەممە 2ی شوباتی 2021) لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری، كۆبووەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی لیژنەکە، پێویستە پڕۆژەیاسای بودجە بەگوێرەی ئەو داهاتەی هەرێمی كوردستان بێت كە كۆی دەكاتەوە و بەشێوەیەكی شەفاف لەنێو پڕۆژەیاساكه دیاری بكرێت و بەدادپەروەرانە لەنێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دابەش بكرێت و ئەولەویەت بدرێت بەچۆنیەتیی چارەسەركردنی مووچەى مووچەخۆران."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی بۆ پەرلەمان دوای حەوت ساڵ، بەهەنگاوێكی گرنگ زانی كه بههۆیهوه شەفافیەت لەداهات و خەرجی لاى پەرلەمان و رای گشتی روونتر دهبێت، هەروەها پەرلەمانیش لەرێگەیی لیژنەكانییەوە دەتوانێت زیاتر كاری بەدواداچوون بكات."
حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو ستراتیژی لەبەردەمدایە بۆ داڕشتنی بودجە، یەکەمیان پشت دەبەستێت بە پشکی هەرێم لە بودجەی 2021ی عێراق، لە ئەگەر ڕێکنەکەوتنیشدا پشت بە داهاتی فرۆشی نەوت و داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکان دەبەستێت.