ناس کورد-
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای ئەوەى هەفتەی ڕابردوو بانکی ناوەندیی تورکیا بەڵێنی توندکردنی سیاسەتی دراوی داوە بۆ ماوەیەکی درێژ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکیدا کە "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆ کردووە (2ی شوباتی 2021) دەڵێت، "نرخی لیرەی تورکی ئەمڕۆ لە بازاڕدا بەرزبووەتەوە بۆ 7.11 لیرە بەرانبەر بە دۆلار، ئەو لە کاتێکدایە کە دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاردا ئەو دراوە گەیشتبووە نزیک 7.19 بەرانبەر بە دۆلارێک".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاماژە بەوەشکراوە، "پێشتر لە 6ی ئابی ساڵی ڕابردوودا دراوەکە گەیشتە 7.09 لیرە بۆ هەر دۆلارێک کە بەهێزترین ئاستی بوو، لە سەرەتای ساڵەوە بەڕێژەی زیاتر لە 4٪ی بەهاکەی بەرزبووەتەوە".
ئەوە لەکاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو ئەو دراوە لە 20%ی بەهاکەی بەرانبەر دۆلار لەدەستدا.