گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایانی توشی شۆک کردووە

توشبوون بە دوو نەوەى جیاوازى کۆرۆنا لەیەک کاتدا تۆمارکرا

2021.02.02 - 17:11
App store icon Play store icon Play store icon
توشبوون بە دوو نەوەى جیاوازى کۆرۆنا لەیەک کاتدا تۆمارکرا

ناس کورد-
لە ڕووداوێکى دەگمەندا کە زانایانى توشى سەرسوڕمان کردووە، توشبوون بەدوو نەوەى جیاوازى کۆرۆنا لەیەک کاتدا تۆمارکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵیی ئاژانسى ڕۆیتەرز کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، پشکنینەکان لە بەرازیل  توشبوونى دوو کەسیان دەرخستووە کە هەریەکەیان لەیەک کاتدا توشى دوو نەوەى نوێی کۆرۆنا بوون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەپێی توێژینەوەیەکى زانایانى زانکۆى "فيفيل" لە ویلایەتێکی باشورى بەرازیل، حاڵەتى یەکەم توشبوونى کەسێکە بە دوو نەوى نوێ کۆرۆنا کە هەریەکەیان لە دوو ویلایەتى بەرازیل تۆمارکراوە و ناویان لێنراوە "P.1" و"P.2".

 

هەروەها حاڵەتى دووەم، توشبوونى کەسێکە بە نەوەیەکى کۆرۆنا بەناوى "P.2" کە لەبەرازیل دەرکەوتووە، لەگەڵ نەوەى "B.1.91" کە بۆ یەکەمجار لە سوید تۆمارکرا.

 

بەپێی توێژینەوەکە، نیشانەکانى هەردوو توشبووەکە سوکن، یەکەمیان کۆکەى وشک و دووەمیشیان کۆکە و هەوکردن و سەرئێشەیە و پێویستیان بەوە نەبووە لە نەخۆشخانە بهێڵرێنەوە.