ناس کورد-
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئامارێکی تایبەت بە جۆری یەکەکانی نیشتەجێبوونی لە هەرێم بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان 94.7%ی هاووڵاتیان لە خانوودا دەژین و 3.7% لە شوقەدا دەژین و ئەو کەسانەشی لە شوقەدا دەژین، زۆرترینیان لە شاری سلێمانین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان (سێشەممە 2ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "بەگوێرەی ڕووپێویەک له هه‌رێمى كوردستان 94.7% ئه‌وخێزانانه كه هه‌ڵبژێردرابوون بۆ چاوپێكه‌وتن و ئه‌ندامانى خێزانه‌كانیان له ته‌مه‌ن 10-30 ساڵان بوون له خانوو ده‌ژین، 3.7% له شوقه و 1.3% له خانووى قوردا ده‌ژین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئه‌گه‌ر سه‌رنجى شارنشین و گوندنشین بده‌ین كه رێژه‌كانیان 94.9% و 94.1 % یه‌ك له‌دواى یه‌ك بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌و خێزانانه‌ى دانیشتووى گونده‌كانن هاوشێوه‌ی شار له خانووى ئاسایى ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ بووژانه‌وه‌ى ناووچه گوندشینه‌كان له ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوو ."
ڕوونیشیکردووەتەوە، " له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكان دهۆك، سلێمانى و هه‌ولێر رێژه‌كانیان 93.6% ، 92.2% و 98.8% یه‌ك له‌دواى یه‌ك له خانوودا ده‌ژین، هه‌روه‌ها ئه‌و خێزانانه‌ى له شوقه‌دا ده‌ژین به‌رزترین رێژه له پارێزگاى سلێمانى یه كه رێژه‌كه‌ى 5.7% و پارێزگاى دهۆك 4.5% و پارێزگاى هه‌ولێر كه‌مترین رێژه‌ى تۆماركردووه كه 0.5%.."