گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایی پەرلەمان میوانداریی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و فیدڕاڵ دەکات

2021.02.02 - 16:09
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەرلەمان میوانداریی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و فیدڕاڵ دەکات

 ناس کورد-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداریی دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، بەمەبەستی پێداچوونەوەی ژمارە و داتاکان لە گفتوگۆکانی ئامادەکاریی بودجەی 2021ی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوباتی 2021، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداریی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

 

کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق و بەتایبەت پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە.

 

ماوەی دوو ڕۆژە شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەنجامداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا یەکلایی نەکراوەتەوە.