گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا زانیارى لەسەر موچە و دانوستانەکان

حکومەتى هەرێم هەڵوێستى خۆى لەسەر ’’مامەڵەى راستەوخۆى سلێمانى لەگەڵ بەغدا’’ راگەیاند

2021.02.02 - 15:29
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم هەڵوێستى خۆى لەسەر ’’مامەڵەى راستەوخۆى سلێمانى لەگەڵ بەغدا’’ راگەیاند

ناس کورد-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، رێگرى لەهەر هەوڵێک دەکەن بۆ بە راستەوخۆ مامەڵەکردنى پارێزگاکان لەگەڵ بەغدا، دواى ئەوەى پرسی بەراستەوخۆ مامەڵەکردنى سلێمانى لەگەڵ بەغدا وروژێنرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى فەرمى پارتى (2ی شوباتی 2021) کە "ناس کورد" بینیویەتى وتى "ئەرکى حکومەتى هەرێم پاراستنى قەوارەى دەستورى هەرێمە و هەر هەوڵێک بۆ بەراستەوخۆ مامەڵەکردنى پارێزگاکان لەگەڵ بەغدا لەلایەن حکومەتەوە رێگرى لێدەکرێت".

 

وتیشى "هەر هەوڵێکى لەو جۆرە نایاسایی و نادەستورییە و حکومەتى هەرێم رێگەى پێنادات".

 

ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ رۆژنامەى "سەباح" ى فەرمى عێراق لەزارى رێکەوت زەکى ئەندامى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى یەوە گواستییەوە، ئەگەر حکومەتى هەرێم و بەغدا لەسەر دۆسیەى نەوت ڕێکنەکەوتن ئەوا حکومەتى خۆجێیى سلێمانى ڕاستەوخۆ لەگەڵ فیدراڵدا مامەڵە دەکات.  

 

لەبارەى دانوستانەکانى نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە، جوتیار عادل وتى "کۆمەڵێک بژاردە هەیە، یەکەمیان ئەوەیە هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەى داهاتى فیدراڵییەکان رادەست بکات، "بژاردەکانیش دیکەشمان قبوڵە بەمەرجى ئەوەى لە دەسەڵاتى دەستورى حکومەتى هەرێم کەمنەکاتەوە لەسەر مەسەلەى ئیدارەدانى دۆسیەى نەوت".

 

وتیشى "بەشێک لەلایەنەکان داوادەکەن دۆسیەى نەوت هەمووى رادەستبکرێت، بەڵام ئەوە نادەستورییە، هەندێ هێزى شیعە رێگرن لە رێککەوتن و زیاتر گرفتەکە لەلاى شیعەکانە، بەڵام کێشەش هەیە لەناوخۆیاندا لەو بارەیەوە".

 

بەوتەى جوتیار عادل، رێککەوتنێک هەیە لەنێوان شیعەکان کە زۆرینەن لەگەڵ ئەوەن کە رێککەوتنەکە بەو شێوەیەى دانراوە لە بودجە تێپەرێت، بەڵام هەندێ لایەنى شیعە لەگەڵ ئەوەدا نین و داواى رادەستکردنى کۆى دۆسیەى نەوت دەکەن.

 

وتەبێژى حکومەت لەبارەى دابەشکردنى موچەوە باسى لەوەکرد، سەرۆکى حکومەت وەزارەتى دارایی راسپاردووە 30 رۆژ جارێک موچە دابەشبکات، وەزارەتیش تاوتوێی پرسەکە دەکات و ئەگەرەکان دەخاتە بەردەم ئەنجومەنى وەزیران تا بڕیاری لەبارەوە بدرێت.