گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێش جەژن دابەشکردنى مووچەى مانگى سێ دەست پێدەکات

ڕێباز حەملان: پێنج مووچە لە بەغدادەوە هاتووە و وەک خۆى بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراون

2019.05.27 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێباز حەملان: پێنج مووچە لە بەغدادەوە هاتووە و وەک خۆى بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیرى دارایی هەرێم ئاشکراى کرد لە بەغدادەوە پێنج مووچە بۆ هەرێم ڕەوانە کراوە و هەر پێنج موچەکەش بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراو، ڕەتیشیکردەون، پارەى مووچە وەک قەرز درابێتەوە بە کۆمپانیاکان. . ڕێباز حەملان، وەزیرى دارایی هەرێم کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بۆ مووچەى پێنج مانگى فەرمانبەرانى هەرێم، حکومەتى عێراق بڕى دوو تریلیۆن و 266 ملیار دینارى ناردووە، حکومەتى هەرێمیش بڕى یەک تریلیۆن و 831 ملیار دۆلارى خستۆتە سەر ئەو پارەیەوە و مووچەى ئەو پێنج مانگەى بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکردووە". . وەزیرى دارایی ئەوەشى ڕاگەیاند، پێنج مووچە لەلایەن بەغدادەوە بۆ هەرێم هاتووە و پێنج مووچە دابەشکراوە، وتیشی، بەغداد مووچەى مانگەکانى 10ى ساڵى 2018 تا مانگى 2ى 2019ى ناردووە و دابەشکراوە بەسەر فەرمانبەراندا و ڕەتى کردەوە پارەى مووچەى فەرمانبەران وەک قەرز درابێتەوە بە کۆمپانیاکان. . لە بەشێکى ترى قسەکانیدا ڕێباز حەملان ئاشکراى کرد، هەرچەندە تا ئێستا بەغداد مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى نەناردووە، بەڵام پێش جەژنى ڕەمەزان دەست بە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەکرێت، "ئەو پارەى لەبەردەستدایە بەشى چەند وەزارەتى کرد دابەشدەکرێت تا پارەى مووچە لە بەغدادەوە دێت". . .