گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى سەرۆک کۆمار و لیژنەى دارایى لەبارەى موچە و شایستە داراییەکانى هەرێم

2021.02.02 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى سەرۆک کۆمار و لیژنەى دارایى لەبارەى موچە و شایستە داراییەکانى هەرێم

ناس کورد-

سەرۆک کۆمارى عێراق لەگەڵ لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق کۆبوەوە و بەپێویستى زانى کە بەرەچاوکردنى بەرژەوەندییەکانى هاووڵاتیانى عێراقى بودجەى 2021 پەسەند بکرێت.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق (2ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو ئاڵنکارییە ئابورییانە کرا کە روبەڕوى وڵات بۆتەوە لەگەڵ تاوتوێکردنى پرسى بودجەى عێراق.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمارى عێراق بەپێویستى زانیوە کە بەڕەچاوکردنى بەرژەوەندییەکانى هاووڵاتیانى عێراق، بودجەى 2021ى عێراق پەسەند بکرێت.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سەرۆک کۆمار بە گرنگى زانیوە ئەو کێشانە تێپەڕێنرێت کە بوونە بەربەستى بەردەم پەسەندکردنى بودجە و کارێکى وا بکرێت کە بەرژەوەندى هاووڵاتیان پەک نەخرێت.

 

هاوکات بە گوێرەى راگەیەندراوەکە، سەرۆک کۆمار داواى کردووە کە لە پەسەندکردنى بودجەدا زامنى مافى سەرجەمى پارێزگاکان لە پێداویستییەکانى و شایستە داراییەکانى، بکرێت.

 

جەختیشى لەسەر فەراهەمکردنى پشتگیریى دارایى پێویست بۆ دەزگا ئەمنییەکان لە سوپا و حەشدى شەعبى و پۆلیس و پێشمەرگە کردۆتەوە کە ڕۆڵێکى گەورەیان هەیە لە پاراستنى ئاسایشى هاووڵاتیان و روبەڕوبونەوەى تیرۆردا.

ستایشى هەوڵەکانى لیژنەکەش کرا لە ئەنجامدانى گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسیی و پێکهاتەکان لەبارەى بودجە لەپێناوى تێپەڕاندنى بەو جۆرەى کە مافى سەرجەمى هاووڵاتییان و پارێزگاکان مسۆگەر بکات.

داواشى کرد کە کێشە و ململانێ سیاسییەکان لە بابەتى بودجە دوربخرێتەوە و ئاگایى بخرێتە سەر پێویستى گەیشتن بە چارەسەرى دادپەروەرانە و یاساییانە بەجۆرێک مافى گەلى عێراق و فەرمانبەران و خانەنشینانى سەرجەمى وڵات و هەروەها هەرێمى کوردستان بپارێزێت.

 

لەبارەى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەرێم و ناوەند، سەرۆک کۆمارى عێراق جەختى لەسەر گرنگى گەیشتن بە چارەسەرى بنەڕەتى و راستەقینە کردەوە لەچوارچێوەى دەستورى عێراقیدا.