گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کچێک لە سلێمانى دواى رفاندنى ’بێهۆشدەکرێت و فڕێدەدرێت’

2021.02.02 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
کچێک لە سلێمانى دواى رفاندنى ’بێهۆشدەکرێت و فڕێدەدرێت’

ناس کورد-

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند، کە کچێکى رفاندووە و دواى بێهۆشکردنى فڕێیداوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە وێنەیەکى دەست ناس کورد" کەوتووە، هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركردووە كە كچەكەی بەمەبەستی كڕینی پێداویستی لەماڵ چووەتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسیش سەرجەم بنكەكانی سنوری پۆلیسی سلێمانی ڕاسپارد كە بەدواچونی خێرا بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو گومان خرایە سەر تۆمەتبارێك و توانرا هەمان ڕۆژ و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە تۆمەتبار دەستگیر بكرێت.

 

بەوتەى پۆلیس، تۆمەتبارەکە بە ئۆتۆمبیلێكی جۆری تۆیۆتا كامری كچەكەی هەڵگرتووەو دوای بێهۆشكردنی لە شوێنێك فڕێیداوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (ش،أ،ع) لەدایكبووی 1991 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا.

 

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، كچەكە پاش دۆزینەوەی لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەوەو لەئێستادا لە ژێر چاودێریدایەو چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت.