گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

2019.05.27 - 10:05
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانى کەشوهەواى هەرێمى بڵاوکردەوە، پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە، پێشبینى هاتنى کاریگەرى هیچ شەپۆلێکى گەرما بۆ سەر هەرێمى کوردستانیش ناکرێت. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناس و بومەلەرزەزانى هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانى هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها پلەکانى گەرما بە بەراورد بە ڕۆژانى ڕابردوو نزم دەبنەوە، بۆ سبەى پلەکانى گەرما تا ڕادەیەک جێگیر دەبێت، لە ئێستاشدا پێشبینى هاتنى کاریگەرى هیچ شەپۆڵێکى گەرما بۆ سەر ناوچەکە ناکرێت. . بۆ ئەمڕۆ نزمترین پلەى گەرما لە پارێزگای دهۆک تۆمار دەکرێت کە 18 پلە دەبێت و بەرزترین پلەش لە پارێزگای کەرکوک تۆمار دەکرێت کە 37 پلە دەبێت.